Kerem Kocalar,Hemın Othman Mohammed
16 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2017
عه‌نتاب - AA
ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره سووریانه‌ی کە له توركیاوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه شارۆچكه‌ی جه‌رابلوسی سه‌ربه پارێزگای حه‌له‌ب كه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا له‌ده‌ست رێكخراوی تیرۆریستیی داعش رزگاركرا، گه‌یشتووه‌ته 48 هه‌زار و 150 كه‌س.
په‌نابه‌رانی سووری كه به هۆی شه‌ڕی ناوخۆی وڵاته‌كه‌یانه‌وه كه شه‌ش ساڵ پێش ئێستا سه‌ری هه‌ڵدا روویانكرده توركیا، دوای ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات به‌رده‌وام له گه‌ڕانه‌وه‌دان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان.
دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی ناو تۆمارکردن له شارۆچكه‌ی كاركامش سەر بە پارێزگای عه‌نتاب، په‌نابه‌ره سوورییه‌كان به سه‌رپه‌رشتی و چاودێری تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیداری كۆچی پارێزگاكه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان.
رۆژانه تێكڕا 200 هاووڵاتی سووری كه ژن و منداڵیشیان له‌نێودایه به خۆیان و ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی هه‌ڵیانگرتووه روو له ده‌روازه‌ی گومركی كاركامش ده‌كه‌ن و، دوای كۆنترۆڵی ئه‌منیی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ جه‌رابلوس.
له‌و رۆژه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات ده‌ستیپێكردووه، ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره سووریانه‌ی له توركیاوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه جه‌رابلوس گه‌یشتووه‌ته 48 هه‌زار و 150 كه‌س.