Ömer Yasin Ergin
03 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2022
دیاربەکر – AA
کەبابی بە ئێسک کە لە گۆشتی بەرخ لە دیاربەکر دروست دەکرێت، بە بەکارهێنانی سۆسێکی تایبەت کە شیر و ڕۆنی زەیتوونی تیادا بەکار دەهێندرێت، بە تامتر دەبێت.
دیاربەکر جگە لە شوێنەوارە مێژوویی و کلتورییەکانی، هەروەها بە چەندین جۆر چێشتی تایبەتی وەک جگەری برژاو و کەبابی بە ئێسکیش بەناوبانگە.
کەبابی بە ئێسک بە هۆی ئەوەی تەنها لە گۆشتی بە ئێسکی ناوچەی پشتی بەرخ دروست دەکرێت، بە شێوەیەکی سنووردار ئامادە دەکرێت و ئەو سۆسە تایبەتەی کە بۆیشی ئامادە دەکرێت لە شیر، خوێ و رۆنی زەیتوون دروست دەکرێت و رۆژێک لە چاوەڕوانیدا دەهێڵدرێتەوە.
دواتر بەبێ بەکارهێنانی بەهارات گۆشتە بە ئێسکەکە بە شیشەوە دەکرێت، دوای نزیکەی ١٠ خولەک لە برژاندنی لەسەر مەقەڵ، پێشکەش دەکرێت.
خاوەن کەبابخانە لە شارۆچکەی سوور'ی دیاربەکر، عیسمەت ئەڤسەن بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە ٢٥ ساڵە لەم کەرتە کار دەکات و کەبابی بە ئێسک یەکێکە لە چێشتە هەرە خۆشەکان.
- "ناچارین گۆشتی بەرخ بەکار بهێنین"
ئەڤسەن بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەم جۆرە کەبابە لە گۆشتی ناوچەی پشتی ئاژەڵ دروست دەکەن، گوتی: "بەهۆی ئەوەی دەرپۆقین لە پشتی ئاژەڵ کەمە، بە شێوەیەکی سنوردار ئەم جۆرە گۆشتە دەست دەکەوێت، بۆیە ناچارین بە شێوەیەکی سنووردار ئەم جۆرە کەبابە دروست بکەین. ناچارین گۆشتی بەرخ بەکار بهێنین، چونکە ئەگەر ئەو نەبێت گۆشتەکە رەق دەبێت. ئەوەی دەیەوێت چێشتی خۆش لە گۆشتی بە ئێسک دروست بکات، پێویستە گۆشتی بەرخ بەکار بهێنێت".
ئەڤسەن تیشکیشی خستە سەر ئەوەی کە داواکارییەکی زۆر لەسەر ئەو جۆرە کەبابە هەیە، ئاماژەی بەوە دا لە دەرەوەی دیاربەکریش پەیوەندییان پێوە دەکرێت و داوای ئەو جۆرە کەبابەیان لێ دەکەن.
04.05.2022 کەبابی بە ئێسک یەکێکە لە چێشتە بە تاموچێژەکانی دیاربەکر
- کەبابی بە ئێسک کە لە گۆشتی بەرخ لە دیاربەکر دروست دەکرێت، بە بەکارهێنانی سۆسێکی تایبەت کە شیر و ڕۆنی زەیتوونی تیادا بەکار دەهێندرێت، بە تامتر دەبێت.