Sidar Can Eren
01 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2022
دێرسم - AA
دوو "مشکی خەوخۆش" کە مەترسی لەناوچوون لەسەر جۆرەکەیان هەیە لە قەزای ئۆڤاجک لە پارێزگای دێرسم بیندران.
کاموران گولمەز لە دێی ئیکیزلەر لە گوندی ئاکیایک دوو جۆر گیانلەبەری لەنێو عەمباری جۆدا دۆزینەوە کە لە مشک دەچن.
گولمەز دوای لێکۆڵینەوە و بە دواداچوون لەسەر ئینتەرنێت بۆ دەرکەوت ناوی زانستی ئەم گیانلەبەرانە dryomys nitedulaە.
دوای ئەوەی لە رێگای مۆبایلەکەیەوە وێنەی ئەو دوو گیانلەبەرەی چرکاند، گولمەز ئەوانی لەنێو سروشتدا جێ هێشت.
ئەم جۆرە گیانلەبەرە کە بە شێوەیەکی گشتی لەنێو دارستاندا دەژین، بەوە ناسراون کە دەتوانن حەوت ماگ لە ساڵێکدا بە خەو بەسەر ببەن.
ئەم جۆرە گیانلەبەرە کە لە کاتی خەودا حەوت حەوت بە گرووپ دەنوون؛ گوێز، بندوق، بەڕوو و توێکڵی دار دەخۆن.