Abdullah Coşkun
11 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2020
کۆنیا - AA
چەند رۆژێکە ئاوی دەریاچەی سوغلا کە دەکەوێتە شارۆچکەی سەیدشەهیر-ی سەر بە پارێزگای کۆنیا، کەمیکردوە.
کەمبوونەوەی ئاوی دەریاچەکە نیگەرانی زۆری لای ماسیگرەکان دروست کردوە.
پێشتر لە وەرزی زستاندا ئاوی دەریاچەی سوغلا تا ٦-٧ مەتر بەرزدەبووەوە، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی وشکە ساڵییەوە ئاوی دەریاچەکە زۆر کەمیکردوە و نزیکەی پێنج مەتر لە کەنارەکە دوور کەوتوەتەوە.
ماسیگرەکانی ناوچەکە ساڵی رابردوو لەم کاتەدا، رۆژانە ١٥-٢٠ کیلۆ ماسییان راودەکرد، بەڵام لە ئێستادا رۆژی ٣-٥ کیلۆ ماسی راودەکەن.
عەبدوڵڵا ئوڵو، ماوەی ١٠ ساڵە سەرقاڵی کاری ماسیگرییە و لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند "بەداخەوە ئەمساڵ رێژەی باران بارین وەک پێویست نەبوو، ئاوی دەریاچەکە ٣-٤ مەتر کەمبووەوە. لەبەر ئەوە ماسیش نەماوە."