İzzet Mazi
23 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2018
كلیس - AA
گەڕانەوەی ئه‌و پەنابەرە سووریانه‌ی کە نیشتەجێی تورکیان و ده‌یانه‌وێت بۆ جه‌ژنی ره‌مه‌زان بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان، له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری ئۆنجوپنارهوه درێژه‌ی هه‌یه.
له كۆی نزیكه‌ی 72 هه‌زار سووری كه واده‌یان وه‌رگرتووه بۆ چوونه نزیك ناوچه‌كانی وه‌ك عەزاز، مارع، سۆران، ئاكتارین، چۆبانبه‌ی، عه‌فرین، جه‌رابلوس و ئه‌لباب كه له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی قه‌ڵغانی فورات و لقی زه‌یتون كۆنترۆڵكراون و ئاسایش تیایاندا بەرقەراوە، سێ هه‌زار و 200یان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان.
سووریه‌كان دوای راییکردنی كاره‌كانیان له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچی پارێزگاكه، تیمه‌كانی جه‌ندرمه و پۆلیسه‌وه، له‌و ناوه‌ندی ته‌ندروستیه‌ی له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی گه‌لی كلیسهوه دامه‌زرێنراوه كوتان بۆ منداڵانی 0-15 ساڵان ئه‌نجامدرا.
سووریه‌كان پاش ئه‌وه‌ی دوایین كۆنترۆڵیان بۆ كرا له لایه‌ن تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاراستنی گومركهوه، به پاس ره‌وانه‌ی سووریا كرانه‌وه.
ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكانی بێ سنوور، هیشام عەلۆ له لێدوانێكیدا بۆ ئانادۆڵو رایگه‌یاند، له‌سایه‌ی پشتگیرییه‌كانی توركیادا، خێزانه سوورییه زیانلێكه‌وتووه‌كانی جه‌نگ كه چه‌ندین ساڵه یه‌كتریان نه‌بینیوه، له‌م جه‌ژنه‌دا به‌یه‌كتر شادده‌بنه‌وه.
عه‌لۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه خۆی له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌كه‌یه، هه‌ندێك جار ده‌توانێت خێزانه‌كه‌ی ببینێت، به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌ی دوای سێ ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار بە کەسوکاری شادده‌بێته‌وه و گوتی،"له‌سایه‌ی ده‌وڵه‌ت و سوپای توركیادا ده‌یان هه‌زار كه‌س ئه‌م جه‌ژنه له‌گه‌ڵ كه‌سوكاریان بهسهردهبەن".
گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتیانی سووری له توركیاوه رۆژی سێ شه‌مه 26ی حوزه‌یران كاتژمێر 8:00ی به‌یانی ده‌ستپێده‌كات و گه‌ڕانه‌وه‌یان رۆژی هه‌ینی 7ی تهمووز كاتژمێر 5:00ی ئێواره كۆتاییدێت.
هاوكات بۆ ئه‌و هاووڵاتییه سوورییانه‌ی مۆڵه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌یان وه‌رگرتووه، دەتوانن بە هەمان شێوە لە رێگەی ده‌روازه‌ی سنووریی كاركامش لە عه‌نتاب بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.