٣٤٧ هەزار و ٦٤١ کەس سەردانی "پێنجەمین پێشانگای خواردنی بەتامی خۆجێی مێزۆپۆتامیا"یان کردووە

Diyarbakir
دیاربەکر - AA
پێنجەمین پێشانگای خواردنی بەتامی خۆجێی مێزۆپۆتامیا، پێشوازی لە ٣٤٧ هەزار و ٦٤١ کەس کردووە.
پێشانگاکە کە پشتیوانی پارێزگای دیاربەکر، گەورەشارەوانی شارەکە، ژووری بازرگانی و پیشەسازی شارەکە، یەکێتیی ژوورەکانی کاسبکاران و پیشەوەران، بۆرسەی بازرگانی، ئاژانسی گەشەپێدانی کاراجاداغ، بەڕەوەبەرایەتی ناوچەی پیشەسازی، زانکۆی دیجلە و کۆنفیدراسیۆنی هەموو شێف و وەستاکانی شیرینی و KOSGEB لە ناوەندی نێودەوڵەتی پێشانگا و کۆنگرەی مێزۆپۆتامیا سازکرا، ١٦٨ کۆمپانیا لە ٥٧ پارێزگاوە بەشداریان تێدا کرد.
لەو پێشانگایەدا کە ئەرزەڕۆم میوانی شەرف بوو، کێبڕکێی جۆراوجۆر سازکرا و نمایش ئەنجام درا.
پێشانگاکە کە لە ڕۆژانی ١٤-١٩ی تشرینی دووەم کراوەبووە، ٣٤٧ هەزار و ٦٤١ کەس سەردانیان کردووە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن