Abdullah Shukur
01 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2017
لەندەن - AA
ھەزاران کەس لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەشداريان لە چالاکی "شەڕە سەرین" کرد و ئەمەش بووە ھۆی چەندین دیمەنی جوان و ناوازە لە نێو بەشداربووان.
لە چوارچێوەی ئەو چالاکییەی کە بەرێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رێکخرابوو، ھەزاران کەس کە زۆربەیان گەنج بوون، لە پارکی کێنینگتۆنی باشووری لەندەن کۆبوونەوە.
گەنجان بۆ ماوەی کاتژمێرێک شەڕە سەرینیان کرد و شوێنەکەش بەھۆی ئەو پەڕ و پوشەی کە لە نێو سەرینە دڕاوەکان دەرچوو، سپیپۆش بوو.
لەلایەکی دیکەش چەندین بەشداربوو جلی جیاوازی وەکو جەنگاوەر و ئاژەڵیان لەبەر کرد و ئەمەش بووە جێی سەرنجی ئامادەبووان.
چالاکییەکە لە چوارچێوەی "رۆژی شەڕە سەرینی جیھانی" رێکخرا کە ھەموو ساڵێک لە رۆژی شەممەی یەکەمی مانگی نیسان لە ٤٠ وڵاتی جیاواز ئەنجام دەدرێت.