Sarmand Hameed
03 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2022
هەولێر - AA
بەیانی ئەمڕۆ ئاگرێكی گهوره له كهمپی باجید كهندالا له سنووری ئیدارهی سهربهخۆی زاخۆ كهوتووهتهوه و بەپێی ئاماری لایەنە پەیوەندارەکان، لەو رووداوەدا ٢٢ خێوەت سووتاون.
بەڕێوەبەری نووسینگەی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگای دهۆک، دیان جەعفەر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاشکرای کرد کە لە ئاکامی ئەو ئاگرەی کە لە کەمی باجید کەندالا کەوتووە، ٢٢ خێوەت سووتان.
دیان جەعفەر ئاشکرای کرد کە کە جگە لە زیانی ماددی، رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.
بەڕێوەبەری نووسینگەی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگای دهۆک رایگەیاند کە لیژنەیەک بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان پێکهێنراوە و هاوکاری بەپەلەیان پێدەگەیەندرێت.
کەمپى باجد کەندالا دەکەوێتە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و زۆربەی ئەوانەی کە لە کەمپەکەدا نیشتەجێن، ئاوارەکانی سنووری قەزای شنگالن.