Rewa Mahmut Hasan
27 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2017
ئیستانبوڵ -AA
فیلمی" رەئیس" کە باس لە ژیانی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکات لە مەراسیمێکدا بەکەسانی تایبەت ناسێنرا.
رەئیس کە لە دەرهێنانی هوداڤەردی یاڤوزە و سیناریۆکەی لەلایەن، مورات ئۆزدیلەوە نووسراوە و ژمارەیەکی زۆر ئەکتەر و کەسایەتی تر بەشداریان لە گەلەری تایبەت بەفیلمەکەدا کرد.
رەها بەیئۆغڵو ئەو ئەکتەرەی کە رۆڵی ئەردۆغان دەبینێت، ئاماژە بەوە دەکات کە مەراسیمی ناساندنی فیلمەکەیان بەتایبەت لەو رۆژە داناوە کە یادی لەدایکبوونی سەرکۆمار ئەردۆغانە.
رەها بەیئۆغڵو ئاماژە بەوە دەکات کە فیلمەکە باس لە ژیانی منداڵیی و سەردەمی سەرۆک شارەوانی ئیستانبوڵ و ناو زیندانی ئەردۆغان دەکات و ماوەی ٣ مانگە سەرقاڵی وێنەگرتنە. خۆشحاڵی خۆشی دەربڕی کە لە فیلمێکی لەو چەشنەدا بەشدارە.
ناوبراو باس لەوە دەکات کە بەپێچەوانەی بۆچوونەکانەوە، سەرکۆمار هیچ دەستی وەرنەداوەتەوە فیلمەکە و باسی لەوەشکرد کە ئامانج لەو فیلمە پڕوپاگەندەی سیاسی نییە و باس لەوە دەکات کە بڕیارە ٣ی مانگی داهاتوو فیلمەکە بخرێتە بەر چاوی بینەران لەناو هۆڵی سینەماکانی تورکیادا.