Zeynep Tüfekçi,Mohammed Baqi Hussein
06 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2018
به‌غدا - AA
باڵیۆزی توركیا له به‌غدا، فاتیح یڵدز رایگه‌یاند، گرتنه‌وه‌ی به‌نداوی ئەلیسو له یه‌كی حوزه‌یرانه‌وه نه‌بووه‌ته هۆی بڕینی ئاو له عێراق و به‌رده‌وامده‌بن له پێدانی ئاو به ناوچه‌كه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له بینای باڵیۆزخانه‌ی توركیا له به‌غدا به‌سترابوو، فاتیح یڵدز رایگه‌یاند، هه‌میشه توركیا هه‌وڵی پاراستنی ئاوه‌كانی داوه و بابه‌تی ئاو بووه‌ته بوارێك بۆ هه‌ماهه‌نگی له نێوان ئه‌نقه‌ره و به‌غدا.
باڵیۆزی توركیا له به‌غدا، فاتیح یڵدز راشیگه‌یاند، له‌باره‌ی گرتنه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوی ئەلیسو له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراق گهیشتتوونهته رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چ رێگایه‌ك بگیرێته‌به‌ر و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌باره‌ی به‌نداوه‌كه‌وه هه‌ندێك بابه‌ت هه‌یه كه رای گشتی پشتگوێی خستووه.
- "هه‌نگاوی هاوبه‌ش ده‌نێین و تاك لایه‌نه نییه"
باڵیۆزی توركیا له به‌غدا، فاتیح یڵدز جه‌ختیكرده‌وه كه توركیا بێ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، له‌باره‌ی ئاوی به‌نداوی ئەلیسووهوه هیچ هه‌نگاوێك نانێت و هه‌نگاوه‌كان هاوبه‌ش ده‌بن نه‌ك تاك لایه‌نه.,
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.