Hemn Baban
13 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2016
چالاكوانی بواری ئەنفال و جینۆساید تاها سلێمان لەوبارەیەوە بۆ ئانادۆڵو دەڵێت "لە چوارچێوەی ئەنفالدا چوار هەزار و 500 گوند تەختكراون كە زۆرینەیان لە پرۆسەی بەرهەمهێنان راوەستاون".
بەپێی راپۆرتەكەی وەزارەتی شەهیدان و كاروباری ئەنفالكراوەكان هەزار و 344 قوتابخانە تێكدران، دوو هەزار مزگەوت تێكدراون و رووخێنراون، 182 هەزار هاووڵاتی كوژراون.
لە راپۆرتێكی شارەزایانی نێودەوڵەتییدا هاتووە زیانەكانی هەشت قۆناغەكەی تاوانی ئەنفال كە لە نۆی شوبات تا شەشی ئەیلوولی ساڵی 1988ی خایاند دوو هەزار و 451 گوندبوون كە بەتەواوەتی لەگەڵ زەوی تەختكران، هەزار و 344 قوتابخانە تێكدران، دوو هەزار مزگەوت تێكدراون و رووخێنراون، 182 هەزار هاووڵاتی كوژراون یان لەسێدارەدراون یان بێ سەروشوێن كراون، هەروەها سەدان خێزان ئاوارەی توركیا و ئێران بوون.
بە پێی لێكۆڵینەوەیەكی مەیدانی وردیش كە لە لایەن كۆمەڵێك پسپۆر و بە سەرپەرشتی وەزارەتی شەهیدان و كاروباری ئەنفالكراوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامدراوە زیانەكانی تاوان و شاڵاوەكانی ئەنفال بە نۆ جۆر زیان پۆڵێن كراون، زیانی مرۆیی، دارایی كەسی، ژینگەیی، زیانی ناڕاستەوخۆ، پڕۆژەی جۆراوجۆری گشتی، زیانی كشتوكاڵی و ئاژەڵداری، زیانی دراو، زێڕ و زیو، كۆمپانیا و بەڵێندەرایەتی".
لەو راپۆرتەدا هەشت قۆناغەكەی شاڵاوی تاوانەكانی ئەنفال هەشت ملیار دۆلار زیانی بە زیانلێكەوتووانی گەیاندووە.
بەپێی راپۆرتەكە دەردەكەوێت زیانی گەنم و جۆ و دانەوێڵە "بەدۆنم" بەمشێوەیە بوو بە پێی ئەم خشتەیە:
جۆر هەولێر سلێمانی كەركووك دهۆك پارێزگای تر كۆی گشتی
گەنم 1459 4711 9269 2995 70 18504
نیسك 1011 2445 7651 2040 56 13203
جۆ 8068 65413 124145 6510 20118 224254
لە خشتەكەی سەرەوەدا دەردەكەوێت رێژەی زیانە ئابوورییەكان لە چوارچێوەی شاڵاوەكانی ئەنفالدا بەتایبەت لەبواری دانەویڵەی گەنم و جۆ بەمشێوەیە بووە، پارێزگای كەركووك لە 9، 54%ی پێك دەهێنێت، لە پارێزگای سلێمانی رێژەی 66، 28% دەبێت، ئەوەی تریش بەسەر پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و ئەوانی تر دابەش دەبێت، لەبواری رەز و باخیشدا پارێزگای كەركووك زیانەكانی 21، 34 %ی بەركەوتووە و سلێمانی 94، 34%، دهۆكیش لە 18، 19% دێت و ئەوەی تریش بەسەر پارێزگای هەولێر و ئەوانی تر پێك دێت.
نووسەر و چالاكوانی بواری ئەنفال و جینۆساید تاها سلێمان لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆلو دەڵێت" لە چوارچێوەی ئەو هەشت شاڵاوەی ئەنفال چوار هەزار و 500 گوند بەر شاڵاوەكە كەوتوون كە بە دێكیۆمێنتكراو پشت راستكراوەتەوە، ئەگەر چی هەندێك ئاماری دیكەی نافەرمی هەن باس لە پێنج هەزار دەكەن، رەنگە ئەمە بەدیوێكی دیكە راست بێت پێش شاڵاوەكانی ئەنفال نزیكەی 400 بۆ 500 گوند لە سەر هێڵە گشتییەكانی نێوان شار و شارۆچكەكان رووخێنران لەوانە لە شاری كەلار بەرەو سلێمانی، كەلار بەرەو ئاراستەی كەركووك، كەلار بەرەو ئاراستەی دیالە، سلێمانی بەرەو ئاراستەی چەمچەماڵ، چەمچەماڵ بەرەو ئاراستەی هەولێر، هەولێر بەرەو ئاراستەی دهۆك، خەڵكی ئەو ناوچانەش بۆ ئۆردوگا زۆرەملێیەكان راگوێزراون، هەندێك لەو گوندانە شوێنەواریشیان نەماون".
ئەو لەگەڵ ئەوەی دەڵێت ئەنفال و تاوانەكانی رەهەندی فەلسەفی و فیكری، كۆمەڵایەتی، رەهەندی ئابووری، كولتووری هەیە.
دەشڵێت" زیانە ئابوورییەكانی شاڵاوەكانی تاوانی ئەنفال یەك جۆر زیان نییە، بۆ نموونە زیانی دانەوێڵە هەیە، رەز و باخ، خاپووركردن و شوێنی و ماڵ و نیشتەجێ بوونی خەڵك، زیانی پارە، ئاژەڵ، ئۆتۆمبیل و هۆكاری گواستنەوە، دووكان و شوێنی كڕین و فرۆشتن، جگە لە زیانی مرۆیی كە 182 هەزار كەسن".
گوتیشی" لە ئەنفالدا ماڵ و موڵكی هاووڵاتییان بەتاڵان دەبرێن و لەناودەبرێن، ئەو خەڵكەشی كە لە بەرهەمهێناندا بووە هەموو بزووتنەوەیەكی بەرهەمهێنان رادەوەستێت لە جوگرافیایەكی گەورە و بەوەش زیانی ئابووری گەورەی زۆر دەبێت".
هەر بەپێی راپۆرتەكەی وەزارەتی شەهیدان و كاروباری ئەنفالكراوەكان زیانی ئامێرو كەرەستەی جۆراو جۆریش لە هەشت شاڵاوەكەی ئەنفالدا بەمشێوەیە بووە:
جۆر هەولێر سلێمانی كەركووك دهۆك پارێزگای تر كۆ
عەرەبانە 272 1251 2046 267 339 4175
جێب 63 229 134 9 4 438
پیكاب 172 194 364 64 28 822
لۆری 31 152 34 7 12 236
گەڵابەی درێژ 16 22 16 4 7 65
پاس 72 21 10 2 5 110
ئۆتۆمبێل 83 106 52 28 42 311
دەراسە 9 65 46 2 14 136
ماتۆڕسكیل 30 266 197 12 105 610
ماتۆڕی ئاو 459 743 1339 449 209 3229
شتی تر 31 152 150 23 11 367
هەروەها لە راپۆرتەكەدا زیانی بازرگانی دووكان و كۆگا و كارگە بە" دانە" بەمشێوەیە دیاریكراوە:
جۆر هەولێر سلێمانی كەركوك دهۆك پارێزگای تر كۆ
دووكان 284 719 591 158 107 1759
كۆگا 25 324 89 69 25 531
كارگە 8 88 37 3 50 186
شتی تر 4 20 26 0 6 56
ئەو چالاكوانەی بواری ئەنفالد و جینۆساید تاها سلێمان لە درێژەی قسەكانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دەڵێت" لە ساڵی 1988 بۆ ساڵی 1991 بەپێی كۆمەڵێك ژێدەر و سەرچاوە كە زیانەكانی شاڵاوەكانی تاوانی ئەنفالییان دیاریكردووە بەپشت بەستن بە راپۆرتەكانی هیومان رایست وۆچ و رووپێوە مەیدانییەكانی وەزارەتی شەهیدان كە لەسنوورەكانی دەرەدەكەون كۆی زیانەكانی تاوانەكانی شاڵاوەكانی ئەنفال 8 ملیار دۆلارە كە بەپێی راپۆرتێكی رەسمی لە وەزارەتی شەهیدان و ئەو راپۆرتەش بە حكوومەتی عێراق بۆ قەرەبۆكردنەوەی زیان لێكەوتووان دراوە".
ئەو دەشڵێت زیانەكان خەسڵەتی بەردەوامییان هەیە و تا ئێستا شوێنەواری زیانەكان بە كۆمەڵگەی كوردستانییەوە دیارە لەنێویاندا لەناوبردنی دەستی كار و بەرهەمهێنان، هەروەها بە قسەی ئەو سەدان گوندیش هەن كە لەدوای رووخاندنییان لە ساڵی 1988 تا ئێستاش یەك گوندیش بەرهەمییان نییە.
هەروەها زیانی زێڕو زیو بە "مسقاڵ" بەمجۆرە بووە:
پارێزگا، جۆر هەولێر سلێمانی كەركووك دهۆك پارێزگای تر كۆ
زێڕ بەمسقاڵ 38717 54824 37996 26125 30609 188271
زیو بەمسقاڵ 3695 19962 21316 6610 13920 65503
سەبارەت بە قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی شاڵاوەكانی ئەنفالیش تاها سلێمان لە درێژەی قسەكانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دەڵێت حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقیش ئەركی جیاواز و تەواوكەریشیان لەسەرە لە هەمانكاتدا بۆ قەرەبووكردنەوە، ئەو دەڵێت "دەبێت حكوومەتی ناوەندیی داوای لێبوردن لە گەلانی كوردستان و عێراقیش بكات لە پاش ئەو تاوانە، هەروەها خزمەتی كەسوكاری ئەنفالكراوەكان بكات و قەرەبوویان بكاتەوە، هەرێمی كوردستانیش دەبێت زیاتر خزمەتی كەسوكارییان بكات".
بەتایبەت وەكو ئەو دەڵێت شەش مەلەفی جینۆساید هەیە كە لە دادگای باڵای تاوانەكان بڕیاری كۆتاییان وەرگرتووە لە دۆسیەی جینۆسایدی بارزانییەكان، دۆسیەی جینۆسایدی فەیلییەكانی، دۆسیەی جینۆسایدی ئەنفال، دۆسیەی جینۆسایدی كیمبارانی هەڵەبجە، دۆسیەی جینۆسایدی قەڵادزی، دۆسیەی جینۆسایدی سەید سادق، حكووومەتی عێراق پابەندبوونی دەكەوێتە سەر چونكە یەكەم دادگا بڕیاری لێ داوە و سەرۆكایەتی كۆماریش پەسەندی كردووە و ئەنجوومەنی نوێنەرانیش بڕیارەكانی دادگەی باڵای تاوانەكانی پشت راستكردەوەتەوە.