Rewa Mahmood Hasan
27 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2020
هەڵەبجە - AA
لەدوای ئەوەی کە بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر و لە رۆژانی جەژندا، قەدەغەکردنی هاتوچۆ و هاتنە دەرەوە راگەیەندرا، هاووڵاتییان بەشێوەیەکی گشتیی پابەند بوون و بەو هۆیەشەوە شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگای سلێمانی چۆڵییەکی زۆریان پێوە دیاربوو.
لە ساڵانی رابردوودا و لە میانی بۆنەکانی وەک جەژنەکانی رەمەزان و قورباندا، ژماریەکی زۆر گەشتیار لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و باشووری عێڕاق روویان دەکردە سەیرانگەکانی پارێزگای سلێمانی، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ و رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، زۆربەی سەیرانگەکان لە جەژنی رەمەزاندا چۆڵ بوون.
سەیرانگای ئەحمەد ئاوا کە دەکەوێتە ناحیەی خورماڵ-ەوە هەموو ساڵێک لەگەڵ هاتنی جەژنی رەمەزاندا، ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری لەخۆدەگرت کە لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێڕاقەوە دەهاتن، بەڵام لەمساڵدا تەواو چۆڵ بوون.
سەیرانگەی ئاوێسەر و شوێنە گەشتیارییەکانی تەوێڵە و بیارە لە ناوچەی هەورامان-یش چۆڵییەکی زۆریان پێوەدیاربوو، ئەویش لە پێناو پابەندبوون بە رێنماییەکانی وەزارەتەکانی ناوخۆ و تەندروستی هەرێمی کوردستانەوە.