30 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2020
دێرسم – AA
به‌هۆی به‌فربارینه‌وه بۆ ماوه‌ی یه‌ك رۆژ له ناوه‌نده‌كانی خوێندن له شارۆچكه‌ی ئۆڤاجك سەربە پارێزگای دێرسم كرایه پشوو.
ئه‌و به‌فربارینه‌ی ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌یه به‌شێوه‌ی ناوبڕ شارۆچكه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان و به‌فر ٣٠ سانتیمه‌تر كه‌ڵه‌كه بووه. تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ راماڵینی به‌فری سه‌ر شه‌قامه‌كان، تاكو كێشه له هاتوچۆدا روونه‌دات.
به‌مهۆیه‌وه ئه‌مڕۆ له ناوه‌نده‌كانی خوێندن له شارۆچكه‌ی ئۆڤاجك كرایه پشوو.