30 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2020
به‌غدا - AA
گۆڕه‌پانی ته‌حریر له به‌غدای پایته‌ختی عێراق كه وه‌ك دڵی خۆپیشاندانه‌كان ناسراوه، بووه‌ته ناوه‌ندی چالاكییه‌كانی ساڵی نوێ.

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی سه‌ری ساڵ كه سێ رۆژی ماوه، هه‌ندێک له چالاكوانانی عێراقی به پۆشینی جلوبه‌رگی بابه نوێل چوونه گۆره‌پانی ته‌حریر.
پۆشینی جلوبه‌رگی بابهنوێل بووه مایه‌ی خۆشحاڵی ئه‌و منداڵانه‌ی کە له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیاندا هاتبوونه گۆڕه‌پانه‌كه. منداڵان دڵخۆشبوون به‌و دیاریانه‌ی وه‌ریانگرت.

هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ران له گۆڕه‌پانی ته‌حریر دره‌ختێكی گه‌وره‌ی سه‌ری ساڵیان دروستكرد کە به ئاڵای عێراق رازێندراوەتەوه. دانیشتوانی به‌غدا له پاڵ ئه‌و دره‌خته‌دا كه له ناوه‌ندی گۆڕه‌پانه‌كه دانراوە وێنه‌ی یاده‌وه‌ریان گرت و په‌یامی ئاشتییانه‌یان دووپاتكرده‌وه.