دروێنه‌ی گوڵه‌خه‌زێم له باتمان
- یه‌كه‌مین دروێنه‌ی گوڵه‌خه‌زێم له پارێزگای باتمان ده‌ستی پێكردووه.
Batman
باتمان – AA
یه‌كه‌مین دروێنه‌ی گوڵه‌خه‌زێم (لاڤه‌نده‌ر) له ١٤ خاڵی جیاوازی پارێزگای باتمان ده‌ستی پێكردووه.
هه‌ریه‌ك له پارێزگاری باتمان، خولوسی شاهین؛ به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی گشتیی كشتوكاڵی باتمان، مه‌همه‌ت ده‌میر؛ قايمقایمی قه‌زای به‌شیری، سینان ئاشچی و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی حوكمی ئه‌و جووتیارانه‌یان به‌سه‌ر كرده‌وه كه له سنووری ناحیه‌ی ئیكیكۆپرو له قه‌زای به‌شیری پارێزگای باتمان له كێڵگه‌كانی گوڵه‌خه‌زێمدا دروێنه‌یان ده‌كرد.
شاهین تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له میانی هاوكاریكردنی جووتیاراندا و به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی فره‌یی كشتوكاڵی ساڵی رابردوو بڕیاری چاندنی گوڵه‌خه‌زێم دراوه كه له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه زۆر گونجاوه.
پارێزگاری باتمان، شاهین به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی ره‌نجكێشان و ماندووبوونی زۆری جووتیاران، ئه‌نجامێكی باشی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، گوتی: "تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه بوو. پڕۆژه‌كه ته‌نها گوله‌خه‌زێم ناگرێته‌وه به‌ڵكو چه‌ندین رووه‌كی وه‌ك جاتره، ریحانه، مه‌لیسا و نه‌عناش ده‌گرێته‌وه. به‌م جۆره جووتیاران ناچار نابن ته‌نها پابه‌ند بن به ره‌نێوهێنانی یه‌ك جۆره به‌روبووم".