Hemin Hüseyin
02 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2017
هەولێر-AA
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی لە راگەیاندراوێکدا رۆژانی پشووی مانگی ئاداری راگەیاند.
ماڵپەڕی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە: "پشووەکانی مانگی ئادار و بەپێی یاسا و بڕیارەکانی پەرلەمانی کوردستان، رۆژانی پشوو لە دام و دەزگاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەم شێوەیە دەبێت، رۆژی ٥ی ئادار، رۆژی دەستپێکردنی راپەڕینی گەلی کورد و رۆژی ١١ی مانگ کە رۆژی راگەیاندنی رێککەوتننامەی ١١ی ئاداری ساڵی ١٩٧٠یە و رۆژی ١٤ مانگ کە رۆژی لەدایکبوونی سەرکردەی نەتەوەیی کورد مستەفا بارزانیە".
لە بەشێکی دیکەی راگەیاندراوەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پشووەکانی نەورۆز هاتووە: "بەبۆنەی جەژنی نەرۆزیش رۆژانی ٢١ و ٢٢ و ٢٣ی مانگ دەبێتە پشووی فەرمیی لە سەرجەم دام و دەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان".