Sangar Hamad Azeez
15 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2016
سەنتور ژەنی ئێرانی، عەلی فاردین کە ماوەی چوار ساڵە لە تورکیا ژیان بەسەر دەبات، کوچە و کوڵانەکانی تورکیای بە مۆزیکە بە چێژەکانی، ئاوەدان کردووەتەوە.
عەلی فاردین کە ژەنینی سەنتور لە باوکیەوە فێربووە و لە منداڵیەوە خولیای ئەو کارەیە، وەک پیشەیەک لە کۆڵانەکانی زۆنگوڵداک دەیژەنێت و بەو رێگەیەوە بژێوی خۆی و هاوسەرە و دوو منداڵەکەی دابین دەکات.
فاردین لەگەڵ هاتنی بۆ تورکیا ماوەی سێ ساڵ و شەش مانگ لە کۆڵانەکانی ئیستانبوڵ لە رێگەی ژەنینی سەنتورەوە بژێوی پەیدا دەکرد و لە مانگی رابردووشدا بەرەو شاری زۆنگوڵداک رێی کرد.
فاردین بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئەگەرچی جارجار دووچاری کێشە دەبمەوە لە ژەنینی مۆزیک لەسەر شەقامەکان لەبەر ئەوەی شوێنی هونەرمەندەکان لەسەر شەقامەکان سنووردارە، بەڵام رۆژانە نزیکەی ٢٠ بۆ ٢٥ لیرە پەیدا دەکەم و ژیانی خۆم و خێزانەکەمی پێ دابین دەکەم".
ئەو گوتی: "بەهۆی ئەوەی ئارەزووی مۆزیک ژەنینم هەبوو نەمتوانی لە ئێران بمێننەوە و رووم لە تورکیا کرد و لێرە مۆڵەتی نیشتەجێیان پێدام، کاری ژەنینی مۆزیک لەسەر شەقامەکان زۆر قورسە، بەڵام ئەوە پیشەی منە و هیچ رێگەچارەیەکی دیکەم نییە بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیان، نزیکەی چوار ساڵ لە ئیستانبوڵ ئەو کارەم کرد و ئێستاش هاتوومەتە زۆنگوڵداک، رۆژانە لەو شوێنەی شارەوانی رێگەی پێداوم ٦ بۆ ٧ کاتژمێر سەنتور دەژەنم و بژێوی خۆم و خێزانەکەم پەیدا دەکەم".