Ramal Mahmood
16 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2016
چوارەمین فێستیڤاڵی هاڵۆین (نەخشاندنی کولەکە) لەشاری هاڵف موون بەی کە دەکەوێتە کەناری ئۆقیانووسی پاسیفیک لە ئەمریکا بەجۆشوخرۆشەوە بەڕێوەچوو.
لە فێستیڤاڵەکەدا بەتایبەت منداڵان کاتێکی زۆر خۆشیان بەسەر برد.
لەبەرامبەر بەرهەمهێنانی گەورەترین کولەکە کە کێشی ٨٦٦ کیلۆگرام بوو، خەڵاتی پێشبڕکێی گەورەترین کولەکە لە سەرانسەری وڵات، بەخشرایە مامۆستایانی باخچەیەکی ساوایان لە شاری لیتڵرۆک-ی ویلایەتی واشنتۆن کەبڕی ١١ هەزار و ٤٦٠ دۆلار بوو. زانراوە کە ئەو کولەکەیە لە ١٥ی نیسان چێنراوە و تەنها لە ماوەی شەش مانگدا کێشەکەی گەیشتووەتە ٨٦٦ کیلۆگرام.
هەموو ساڵێک چەند رۆژێک بەر لە ئەنجامدانی جەژنی جادوگەران، هەزاران کەس لەدەرەوەی شار بەشداری فێستیڤاڵی هاڵۆین (نەخشاندنی کولەکە) دەکەن. دوای فێستیڤاڵەکە ئەم کولەکە گەورە رەوانەی قومارخانەیەکی گەورە دەکرێت لە شاری لاس ڤێگاس.
سەرۆکی وەقفی پەروەردەی کابریللۆ دەب هێدگەر، لە لێدوانێکدا بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە ئەو کەسانەی بەشداری لە فێستیڤاڵەکە دەکەن رێز دەبەستن بۆ وێنەگرتن لەگەڵ کولەکەکە، گوتیشی: "دەمانەوێت لەڕێگەی گرتنی وێنە لەگەڵ ئەم کولەکەیە داهاتێکی باش بۆ باخچەی ساوایان کۆبکرێتەوە".