Ramal Mahmood
16 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2016
بەرهەمی هەنگوین لە قەزای هیزانی پارێزگای بەدلیس کە کێبڕکێی لەگەڵ هەنگوینی ئانزەر دەکات، دوای ماندووبوون و رەنجکێشانێکی زۆر بە بەرهەمهێنانیەوە، دەستکراوە بە فرۆشتنی.
پوورە هەنگەکان لەوەرزی هاویندا دەبرێنە ناوچە کوێستانی و چیاکانی قەزای هیزان کە بەو جۆرە گیایانە بەناوبانگن کە هەنگ شیلەی گوڵەکانیان دەمژن و تاموچێژێکی تایبەتی دەدەن بە هەنگوینەکەی، بەم هۆیەشەوە خواستێکی زۆری لەسەرە. دوای ماندووبوونێکی زۆر بە بەرهەمهێنانی ئەم جۆرە هەنگوینە کە تەواو سرووشتییە و شەکر و هیچ جۆرە مادەیەکی دیکەی تێکەڵ نەکراوە، دەخرێتە بازاڕەکانەوە.
هەنگەوانان هەموو رۆژێک سەر لەبەیانیان بەرەو کوێستان و چیاکان بەڕێ دەکەون و کیلۆیەک هەنگوینی شانەکانیان بە ١٥٠ لیرە دەفرۆشن.
سەرۆکی یەکێتیی بەرهەمهێنەرانی هەنگوین لەهیزان، سەیدخان ئەکینجی، بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە هیزان بەجۆری باشی بەرهەمهێنانی پوورەهەنگەکانی ناسراوە.