Ramal Mahmood
16 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2016
لە ماراسۆنی سەگەکانی مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا، زیاتر لە سێ هەزار و ٥٠٠ سەگ بەشدارییان کرد.
ماراسۆنەکە بەدرێژایی چوار کیلۆمەتر لە گۆڕەپانی کۆلۆن و دەوروبەری کە دەکەونە ناوەندی شاری ماردین ئەنجامدرا. ئەو سەگانەی بەشدارییان تێدا کرد، پێشتر پشکنینی ڤەیتەرنەرییان بۆ ئەنجامدرابوو، لە ماراسۆنەکەشدا لەگەڵ خاوەنەکانیان رایان دەکرد. هەندێک لە سەگەکان ماندوو دەبوون و وازیان لە پێشبڕکێکە دەهێنا، ژمارەیەکیشان لەباوەشی خاوەنەکانیاندا چێژیان لەو ماراسۆنە وەردەگرت.
لەو پێشبڕکێیەدا ژمارەیەک وەرزشوان و هونەرمەند و راگەیەندنکاری ناوداری ئیسپانیا بۆ پشتگیریکردنی چالاکییەکە بەشدارییان تێدا کرد.
لەماراسۆنەکەدا باڵیۆزی ئەمریکا لە مەدرید جەیمز کۆستۆس لەگەڵ سەگەکەیدا رایانکرد، بەهۆی ئەوەی رۆڵی هەبووە لەدەرکردنی یاساکان بۆ پاراستنی گیانلەبەران "خەڵاتی شەرەف"ی پێ بەخشرا.