Ramal Mahmood
13 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2016
حەلەب - AA
- بەهۆی ئەوەی ماوەی سێ ساڵە هەلیکۆپتەر و فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی بەشار ئەسەد بە مووشەکی سجود و بۆمبی هێشوویی، دەنگی و بەرمیلی هەڕەمەکیانە هێرش دەکەنە سەر بازاڕ، نەخۆشخانە، قوتابخانە و خێوەتەکانی پرسە و ناوچە سڤیلنشینەکان، ژێرخانی ناوچەکانی کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆن لە حەلەب لەلێواری رووخاندایە.
- بەهۆی رێگەنەدان بە گەیشتنی خۆراک و خواردەمەنی پێویست بۆ ناوچەکەنی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لەلایەن خاڵەکانی پشکنینی سەربە رژێمی ئەسەد، رەوشی ژیانی خەڵکی حەلەب کە خانوویەکیان بە ساغی نەماوە، زۆر ناخۆشە و بەسەختی دەتوانن بڕۆنە دەرەوە بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان.
شاری حەلەب باکووری سووریا کە سەردەمانێک پایتەختی بازرگانی ئەو وڵاتە بوو، ماوەی ٤٥ رۆژە لەژێر گەمارۆی هێزەکانی رژێم و پشتیوانانی دایە.
بەهۆی ئەوەی ماوەی سێ ساڵە هەلیکۆپتەر و فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی بەشار ئەسەد بە مووشەکی سجود و بۆمبی هێشوویی، دەنگی و بەرمیلی هەڕەمەکیانە هێرش دەکەنە سەر بازاڕ، نەخۆشخانە، قوتابخانە و خێوەتەکانی پرسە و ناوچە سڤیلنشینەکان، ژێرخانی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆن لە حەلەب لەلێواری رووخاندایە.
بەهۆی بەردەوامی هێرشە قورسەکان لە ٢٢ی تەمووزی ٢٠١٢ەوە تاکو ئێستا بۆسەر حەلەب یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس ناچاربوون روو لە ناوچە ئارامەکان بکەن. مەزەندە دەکرێت کە نزیکەی ٣٠٠ هەزار هاووڵاتی مەدەنی لە ٢٢ ناوچەی گەماردۆدراوی ژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆن دەژین و بەهۆی بۆردومانە چڕەکانەوە ئەو ناوچانە بوونەتە کەلاوە. لەکاتێکدا خەڵکی ئەم ناوچانە هەوڵدەدەن ژیانیان لەناو کەلاوەکان بەسەر ببەن، بەڵام هەلیکۆپتەر و فڕۆکە جەنگییەکانی رژێم بەردەوام لەئاسمانی ژمارەیەک گەڕەکی چۆڵکراوی حەلەب دەبینرێن و جێی ناهێڵن.
لەو ماوەیەی دوایدا فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا بە بۆمبی کاولکەر هێرشیان کردە سەر ناوچە سیڤیلنشینەکان و نەخۆشخانە گەڕۆکەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆن. بەهۆی ئەو هێرشانە بەو جۆرە بۆمبە، بووە هۆی بەرزبوونەوە و زیادبوونی وێرانکردنی ناوچەکە و تەقینەوەی بۆڕی ئاوی سیستەمی تۆڕی ئاوەڕۆی ماڵان و تینوومانەوەی چەندان گەڕەکی شارەکە.
بەهۆی ئەو بۆردومانانە زیانێکی زۆر بە سیستەمی تۆڕی ئاو و کارەبا گەیشتووە و خەڵک لەترسی هێرشی ئاسمانی لەشەودا تەنانەت گڵۆپی ئۆتۆمبیلەکانیش داناگیرسێنن بەهۆی ئەوەی لەکاتی داگیرساندنی گڵۆپی ئۆتۆمبێلەکانیان دەبنە ئامانجی فڕۆکە جەنگییەکان.
بەهۆی رێگەنەدان بە گەیشتنی خۆراک و خواردەمەنی پێویست بۆ ناوچەکەنی ژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆن لەلایەن خاڵەکانی پشکنینی سەربە رژێمی ئەسەد، رەوشی ژیانی خەڵکی حەلەب کە خانوویەکیان بە ساغی نەماوە، زۆر ناخۆشە و بەسەختی دەتوانن بڕۆنە دەرەوە بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان.
بەهۆی بەردەوامی هێرشەکان دەنگی بۆمب و دەنگی مرۆڤەکان تێکەڵی یەکتر دەبن، تیمەکانی بەرگری شارستانی لەشارەکە دەبیرنێن کە هاوکاری مرۆیی دەگەیێننە خەڵکی ناوچەکە.
دانیشتووی گەڕەکی فیردەوس لە حەلەب، ئیسماعیل محەمەد ژیانی گەمارۆدراوی خۆیانی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گێڕایەوە و گوتی: "ماوەی سێ مانگە گەمارۆدراوین. لەسەرەتای مانگی ئەیلوولی رابردوودا بۆ ماوەی یەک هەفتە گەمارۆکە لەلایەن هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن هەڵگیرا، بەڵام بەهۆی هێرشی چڕوپڕ لە ناوچەی راموسە لەبەشی باشووری شارەکە دووبارە گەماردۆ دراینەوە.
محەمەد گوتیشی: "بەهۆی گەمارۆکەوە بەزەحمەت خۆراک و خواردەمەنیمان پێ دەگات و شیر و نان دەست ناکەوێت".
هەروەها گوتی: "دەمانەوێت لەو کەسانە رزگارمان بێت کە شارەکەیان تووشی قەیران کردووەتەوە و هەموو شتێک بە گران دەفرۆشن".