Aydın Arık
27 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2021
بینگۆل - AA
منداڵەکانی شارەدێی ئڵیجالار لە ناوەندی بینگۆل، بە تواناکانی خۆیان تەختی خلیسکانییان دروستکرد.
رێگاکانی گوندی ئێلماڵیی سەربە شارەدێی ئڵیجالار کە بەھۆی بەفرەوە داخراوە، لەلایەن منداڵەکانی گوندەکە کراوە بە رێرەوی خلیسکانی.
منداڵەکان بۆ ئەوەی خێراتر بخلسکێن، بۆری پلاستیکییان لە قاچی تەختەکان خستووە و کاتی خۆش بەسەردەبەن.
ھەرچەندە منداڵەکان جار جار تووشی قورسی دەبن بەڵام سەرەڕای ئەمە واز لەم کاتەخۆشانە ناھێنن.
جار جار گەنجان و بە تەمەنکانی گوندەکەش ھاوەڵی منداڵەکان دەکەن و خلیسکانی دەکەن.
یەکێک لە منداڵەکان بە ناوی ئەحمەد کان، گوتی "بە پێی توانای خۆیان لە تەختە خلیسکانییان درووستکردووە و لە گوندەکە لە سەرووی گردەکەوە بە خلیسکانی دێنە خوارەوە و زۆر کاتی خۆش بەسەردەبەن".
عیسا کنا کە منداڵێکی دیکەی گوندەکەیە، ئاماژەی بەوە کرد گە باوکی تەختی خلیسکانێکەی بۆ دروستکردووە و لەگەڵ برادەرەکانیان زۆر دڵخۆشن.
عیسا کنا، گوتی"درەنگ بەفر باری بەڵام ھەر زۆر دڵمان خۆشە".
سالح ساتی، کە لەگەڵ کوڕەکەی خەریکی خلیسکانی بوو، گوتی "بەھۆی پشووی نیوەی ساڵەوە لەگەڵ منداڵەکان خلیسکانی دەکەن و کاتێکی زۆر خۆش بەسەردەبەن".