توركيا, ژيان

بارینی بەفر لە قەرس کاریگەر بوو

Cüneyt Çelik, Ömer Tarsuslu, Hüseyin Demirci  | 07.03.2024 - نوێکردنەوە : 10.03.2024
بارینی بەفر لە قەرس کاریگەر بوو

Kars

قەرس - AA

کاریگەری بارینی بەفر لە پارێزگای قەرس بەردەوامە.

بەفر ناوەندی شاری سپی پۆش کرد و، ژمارەیەک لە هاووڵاتیيان لە نێو بەفرەکەدا وێنەیان گرت.

لە قەزای ساریقامش هەموو شوێنێک بە بەفر داپۆشرا.

ئاستی بەفر لە ناوەندی قەزاکە گەیشتە ١٥ سانتیمەتر و درەخت و گژوگیا بە بەفر داپۆشران.

لە کاتێکدا بەفرەکە بووە هۆی دروست بوونی ئاستەنگ لەبەردەم شۆفێراندا، ژمارەیەک لە هاووڵاتیان بەفری کەڵەکەبووی سەر ئۆتۆمبێلەکانیان ڕاماڵی.

هاووڵاتییەکی دانیشتوی قەزاکە بەناوی نازڵی ئاچەلیا، باسی لەوە کرد کە بارینی بەفر لە کاتەکانی ئێوارەدا زیادی کردووە و، ڕایگەیاند: "بەهۆی بارینی بەفرەوە هەموو شوێنێک بەرگی سپی پۆشیوە، دیمەنێکی جوان و قەشەنگ دروست بووە. زستان بۆ ساریقامش گەڕاوەتەوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın