Yunus Okur
12 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2021
ئەرزەڕۆم - AA
رووباری سەرچەمە یەکێکە لەو شوێنانەی پارێزگای ئەرزەڕۆم باكووری خۆرههڵاتی توركیا کە سروشتێکی دڵڕفێنی هەیە، بەتایبەت لە وەرزی پاییزدا، دیمەنی رووبارەکە و شۆڕەبییەکانی کەنارەکەی دیمەنەێکی ناوازەیان هەیە.
ئەم رووبارە لە هەر چوار وەرزی ساڵدا شوێنێکی سەرنجڕاکێشە.
لە وەرزەکانی بەهار و هاویندا، بەهۆی سەوزی و فێنکی کەشوهەواكەیەوە شوێنێکی گونجاوە بۆ گەشت و سەیران.
لە ئێستاشدا کە وەرزی پاییزە، رووباری سەرچەمە لەگەڵ گەڵاڕێزانی درەختەکانی دەورووبەری دیمەنێکی جیاواز و نایابی دیکەی دروست کردووە.