Hakan Sarı
11 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2021
وان – AA
شوانه‌كانی شارۆچکەی سارای سەربه پارێزگای وان دوای ئه‌وه‌ی مه‌ڕوماڵاته‌كانیان له كوێستان و مێرگه‌كاندا ده‌له‌وه‌ڕێنن، به‌مه‌به‌ستی دۆشینیان هه‌موو جارێك شه‌ش كیلۆمه‌تر ده‌بڕن و ده‌یانهێننه‌وه ناو شارۆچكه‌كه.
هه‌زاران سه‌ر مه‌ڕوماڵات به‌مه‌به‌ستی له‌وه‌ڕاندنیان رۆژانه له گه‌ڕه‌كی ئه‌تاتورك له شارۆچكه‌ی سارای ده‌برێنه كوێستان و مێرگه‌كان.
دوای ماوه‌یه‌ك له له‌وه‌ڕاندنیان مه‌ڕوماڵاته‌كان ده‌برێنه‌وه شارۆچكه‌كه و دوای دۆشینیان جارێكی دیكه ده‌برێنه‌وه كوێستان و مێرگه‌كان.
ئاوێزانبوونی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌زاران سه‌ر ئاژه‌ڵ له‌گه‌ڵ زه‌رده‌په‌ڕی ئێواره‌دا، دیمه‌نێكی دڵڕفێن دێنێته دی.