04 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2020
ئه‌رزینجان - AA
منداڵانی شارۆچكه‌ی ئوزوملو له ئه‌رزینجان، له‌دوای بارینی به‌فر چێژیان له خلیسكان له‌سه‌ر به‌فر دی.
ئه‌و منداڵانه كه له ناوچه‌ی تهپهبۆینو كۆببوونه‌وه، به سواری نایلۆن و كه‌لوپه‌لی دیكه كه وه‌ك ئامرازی هه‌ڵخلیسكان به‌كاریان ده‌هێنا، كێبڕكێی یه‌كتریان كرد و كاتێكی خۆشیان به‌سه‌ربرد.
سه‌عده‌ددین نه‌ورۆز كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی سه‌رگه‌رمی به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش بوو له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی و خۆیان له‌سه‌ر به‌فر ههڵدهخلیسكاند، گوتی: "دوای ئه‌وه‌ی كه وانه‌كانمان له خوێندنگه ته‌واوده‌بن، دێین و لێره كاتێكی خۆش به‌سه‌رده‌به‌ین. ماوه‌یه‌كی زۆره چاوه‌ڕوانی بارینی به‌فرین. به‌فر باری و له‌دوای ئه‌وه‌ش كه‌یفخۆشیی ده‌كه‌ین. ئه‌و هاوڕێیانه‌مان كه خلسكێنهیان هه‌یه، به‌و ئامرازه و ئه‌وانه‌شی نییانه، هه‌وڵده‌ده‌ن به نایلۆن خۆیان ههڵبخلیسكێنن".