Bekir Aydoğan
07 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2022
ھەولێر-AA
ئاھەنگی دەرچوونی قوتابییانی خوێندنگهی نێودەوڵەتیی مەعاریف لە ھەولێر کە سەر بە وەقفی مەعاریفی تورکیایە، بەڕێوەچوو.
ئاھەنگەکە بە بەشداریی ھەریەک لە کۆنسوڵی گشتیی تورکیا لە ھەولێر، ھاکان کاراچای، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان و ئەندامی ئهنجوومهنی بهڕێوهبردنی بەرەی تورکمانی عێراق، ئایدن مەعروف، پەرلەمانتاری بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان ئیمداد بیلال، نوێنەری وەقفی مەعاریف لە عێراق، فەخرەددین کەسکین، کاربەدەستانی خوێندنگهی مەعاریف، مامۆستایان، قوتابییان و خانەوادەکانیان، بەڕێوەچوو.
له ئاھەنگەکەدا کە بە نمایشی مۆسیقا لەلایەن قوتابییەکانهوه دەستیپێکرد، بڕوانامە پێشکەشی ئەو قوتایببانە کرا کە خوێندنیان تەواو کردووە.
نوێنەری وەقفی مەعاریف لە عێراق، فەخرەددین کەسکین لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوە کرد کە وەقفی مەعاریف لە ساڵی ٢٠١٦وە لە ٤٩ وڵات، به ٤٢٧ دامەزراوەی پەروەردەیی و نزیکەی ٥٠ ھەزار قوتابییەوە وەکو براندێکی لێھاتووە.
فەخرەددین كەسکین خۆشحاڵی خۆی لە بەڕێخستنی یەکەم پۆلی دەرچووان لە ھەولێر دەربڕی و گوتی: "ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢ بە ئەنجامێکی بەرھەمدار و باش بۆ ئێمە کۆتایی ھات. بەشێک لەو ٢٤ قوتابییە دەرچووەمان بۆ تورکیا دەنێرین".