Muhammed Ali Kamal
08 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2022
هه‌ولێر-AA
بە ئامادەبوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و دامەزرێنەر و سەرۆکی بۆردی ئەمیندارانی زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دهۆک، ئاهەنگی دەرچوونی قوتابییانی زانکۆكه بەڕێوەچوو.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له ماڵپه‌ڕی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، نێچیرڤان بارزانی لە گوتارێکدا ستایشی پێشکەوتنی زانکۆی ئەمریکی کوردستانی کردووه و دەستخۆشی لە هەوڵ و کۆششی مەسرور بارزانی کردووه بۆ دامەزراندنی دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان.
هه‌ر به‌پێی هه‌واڵه‌كه، سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، گوتارێکی بە زمانی ئینگلیزی لە رێورەسمەکەدا پێشکەشکردووه و ئاماژەی بەوەداوه کە بە پاڵپشتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و تیمی راپەڕاندنی تایبەت بە خوێندن و پەروەردە، پەرە بە پرۆگرامەکانی خوێندن و راهێنانە هونەری و پیشەییەکان و رێکارەکانی وەرگرتن لە زانکۆکان دەدەن، کە به چەقی سەرەکی کارە لە پێشیەنەییەکانی حکوومەت له ئێستادا، ناوی بردوون.