Bekir Aydoğan
11 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2021
هه‌ولێر- AA
خوێندنگه‌ی مه‌عاریف له‌ژێر درووشمی "ههولێرێكی سه‌وزتر و جیهانێكی سه‌وزتر"، هه‌ڵمه‌تی چاندنی ٣٠٠ نه‌مامی له هه‌ولێر ئه‌نجامدا.
له هه‌ڵمه‌تی نه‌مام چاندنەكەدا له باخچه‌ی خوێندنگه‌كه ئه‌نجامدرا، هه‌ریه‌ك له كۆنسوڵی گشتی توركیا له هه‌ولێر، هاكان كاراچای، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان، ئایدن مه‌عروف، و به‌ڕێوه‌به‌ری دێسكی توركیا له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، عەبدولسەلام رەشید ئیسماعیل، سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان، هیمداد بیلال، پارێزگاری هه‌ولێر، ئومێد خۆشناو، نوێنه‌ری وه‌قفی مه‌عاریفی توركیا له عێراق، ئه‌حمه‌د زه‌كی ئۆڵاش، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی مانگی سووری توركی له عێراق، یونس یازجی، به‌رپرسانی خوێندنگه‌ی مه‌عاریف، مامۆستایان و قوتابیان به‌شداربوون.
كۆنسوڵی گشتی توركیا لە هەولێر، هاكان كاراچای له‌دوای هه‌ڵمه‌تی نه‌مام چاندنەکەدا، له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی دار چاندن كه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ خوێندنگه‌ی مه‌عاریف ده‌ستیان پێكردووه، ئه‌مڕۆش ٣٠٠ نه‌مامیان چاندووە.
هاكان كاراچای باسی له‌وه‌شكرد له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی پێشتری نه‌مام چاندندا، ٥٠٠ دار چێندراون و گوتی: "پشت به خوا، ئه‌و منداڵانه‌ی كه له‌م خوێندنگه‌یه ده‌ست به خوێندن ده‌كه‌ن، هاوشێوه‌ی ئه‌و نه‌مامانه‌ی كه ئه‌مڕۆ چێندران، گه‌وره ده‌بن و ده‌بنه تاكی به‌سوود بۆ كۆمه‌ڵگه و وڵاته‌كه‌یان".
- "پێزانینمان هه‌یه بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ی كه خوێندنگه‌ی مه‌عاریف پێشكه‌شی هه‌رێمی كوردستانی كردووه"
لای خۆیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری دێسكی توركیا له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دكتۆر عه‌بدولسه‌لام ستوونی، په‌سنی هه‌ڵمه‌تی نه‌مام چاندنەكهی كرد و رایگه‌یاند: "پێزانینمان هه‌یه بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ی كه خوێندنگه‌ی مه‌عاریف پێشكه‌شی هەرێمی كوردستانی كردووه. باوه‌ڕمان وایه كه به راستی رۆڵی گه‌وره‌یان له بواری په‌روه‌رده لێره هه‌یه. له‌وباره‌یه‌وه سه‌رجه‌م پشتیوانییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت".
هه‌روه‌ها نوێنه‌ری وه‌قفی مه‌عاریفی توركیا بۆ عێراق، ئه‌حمه‌د زه‌كی ئۆڵاش، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد خوێندنگه‌ی مه‌عاریف له هه‌ولێر له ساڵی ٢٠١٨ه‌وه خزمه‌ت ده‌كات.
ئۆڵاش رایگه‌یاند: "به چاندنی ٣٠٠ نه‌مامی دیكه درێژه‌یان دا به هه‌ڵمه‌تی نه‌مام چاندن كه له‌ژێر درووشمی 'ههولێرێكی سه‌وزتر و جیهانێكی سه‌وزتر' ده‌ستیپێكراوه".
به‌شداربووان دوای هه‌ڵمه‌تی نه‌مام چاندنەکە سه‌ردانی پێشانگای وێنهكێشییان كرد كه له‌لایه‌ن قوتابیان و مامۆستایانی خوێندنگه‌كه‌وه رێكخرابوو.