پەروەردەیی, عێراق

لە هەرێمی کوردستان پرۆسەى خوێندن بەشێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی بەردەوام دەبێت

Heman Hussein Yaseen  | 30.03.2026 - نوێکردنەوە : 30.03.2026
لە هەرێمی کوردستان پرۆسەى خوێندن بەشێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی بەردەوام دەبێت

Arbil

هەولێر - AA

ژووری ئۆپەراسیۆنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و بریاریدا کە پڕۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بە شێوازی ئۆنڵاین و دیجیتاڵیی بەردەوام دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کورستان ڕایگەیاند کە لەبەر ڕۆشنایی کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لە ڕۆژی ٢٩ی ئادار، حکوومەتی هەرێم بڕیاری دا لەم قۆناغەدا، پڕۆسەى خوێندن بەشێوازی ئامادەبوونی ناو پۆل ڕادەگیرێت لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان.

فەرمانگەکە ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە بۆ هەموو قۆناغەکان، خوێندن تەنیا بەشێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵیی بەردەوام دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە کە هەردوو وەزارەتەکانی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی ڕاسپێردران بە وەرگرتنی ڕێکاری پێویست بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە، تایبەت بە شێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی.

ئەمە لە کاتێکدایە لە دوای ٢٨ی شوبات و دەستپێکردنی جەنگ لە نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل دژ بە ئێران، بە مەبەستی سەلامەتی گیانی قوتابییان پڕۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بە هۆی بەردەوامی هێرشە مووشەکی و دڕۆنییەکان ڕاگیرا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın