ئورفا
به هۆی شه‌ڕی نێوان رێكخراوی داعش و یەپەگە له شارۆچكه‌ی گرێ سپی و كۆبانی سه‌ر به پارێزگای ره‌ققه، ئاواره‌بوونی خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌ره‌و سنووری توركیا به‌رده‌وامه.
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ستهاتوون ئه‌و ئاوارانه‌ی سوریا كه زۆربه‌یان ئافره‌ت و منداڵن، له شارۆچكه‌ی سوروچی سه‌ر به پارێزگای ئورفای سه‌ر سنوور له چاوه‌ڕێی پهرینهوهن بۆ ناو توركیا.
له لایه‌كی دیكه هێزه ئاسایشپارێزهكانی توركیا رێگه به تێپه‌ربوونی ئه‌و ئاوارانه‌ی سوریا ناده‌ن بچنه ناو خاكی وڵاته‌كه‌یان.
هه‌روه‌ها به‌شێك له خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی سوروچ به مه‌به‌ستی گه‌یاندنیی هاوكاری به ئاواره‌كان، یارمه‌تیی مرۆییان ره‌وانه‌ی سه‌ر سنوور كرد.