پاریس
كۆشكی ئێلیزێی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند كه فه‌ڕنسا ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانییه‌كانی دژی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ده‌ستپێكرد.
له‌مباره‌وه سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا فڕانسوا ئۆڵاند دوێنێ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عێراقی به‌شدار ده‌بن له هێرشی ئاسمانی بۆ سه رێكخراوی داعش.
ئۆڵاند روونیشی كرده‌وه كه داوایه‌كه‌ی حكومه‌تی عێراقی په‌سند كردووه، به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌وه زیاتر تێپه‌ر ناكات و یه‌كه‌كانی سه‌ربازی له ئۆپه‌راسیۆنی وشكانی عێراق به‌شداری ناكات.
له ئه‌نجامی كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی پاریس له باره‌ی ئاسایشی عێراق، بڕیاری پاڵپشتی سه‌ربازی له‌سه‌ر داوای عێراق ده‌ركرا.