کەرکوک
له ئاكامی تهقینهوهی ماتۆرسكیلێك له بازاڕی چهكفرۆشان لهكهركوك 20 كهس كوژران و برینداربوون.
لهمبارهوه بەڕێوەبەری هێزەكانی جموجۆلی ئاسایشی كەركوك عەقید ئیدریس رەفعەت لە لێدوانێكی تایبەت بۆ ئاژانسی ئەنادۆلی ڕاگەیاند كه تەقینەوەكە جۆرێكی ماتۆرسكیل بووه كە لە جیاتی ئۆتۆمبیل بۆ گواستەوەی كەلوپەل بەكار دەهێنرێن و ژمارەیەكی زۆر جلیكانی بەنزینی هەلگرتوە و بههۆی ئهو بهنزینهوه له كاتی تهقینهوه ئاگرێكی زۆر گەورەی لێكەتۆتەوە و چەندین ئۆتۆمبیل و دوكانی سوتدنوه.
عەقید ئیدریس ههروهها گوتی: "شوێنی تەقینەوەكە، جێگای كڕین فرۆشتنی چەكە و رۆژانە ژمارەیكی زۆر خهڵك لە دەرهوە و ناوەوهی كەركوك سەردانی ئێرە دەكەن بەمەبەستی كڕین و فۆرشتنی چەكی جۆراو جۆر."
له لایهكی دیكه هیمن عەلی وەك شایەت حالێك لە لێدوانیكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆلو گوتی: "ئێمە لەمالی خۆمان بووین خەركی خۆ ئامادە كردن بووین بۆ نوێژی هەینی، لە پڕ دەنگێكی زۆر گەورەم گوێ لێ بوو هەموو پەنجەری مالەكەمان شكا و دایك و خوشكەكانم كردیان بە گریان. كاتێك هاتمە دەروە دیتم دەروە یەك پارچە ئاگره و ژمارەیك زۆر خهڵك كوژراو و بریندار لە سهر زەوی كەوتوون و كەس نییە هەڵیان بگرێتەوە و چەندین ئۆتۆمبیل دوكانیش وادەسوتێن، نەمدەزانی ئەمە چییە و چی بووە. بەس ئەوە دەزانم كە ئەمە هۆكاری ئەو دەنگە بوو چونكە لە كەركوك زوو زوو گۆیمان لە تەقینەوە و كارەساتی دڵتەزین دەبێت."
هێمن عەلی ههروهها گووتی: "ئەو تیرۆرستانە جیاوازی ناكەن لە نێوان هەولاتی و چەكدار، گرنگ ئەوە بكوژن. ئەمانە هەموو ئامانجیان تێیكدانی هێمنی ژیانی هاولاتیانە."
پۆلیسیكی هاتوچۆ به ناوی فاتح بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ـمن بە دووری 40 بۆ 50 مەتر لە تەقینەوەكە وەستابووم و سەرقالی بەرێكردنی ئۆتۆمبێلی هاولاتیان بووم لە ئەو فلكەیە، لەناكاو گوێم لە دەنگێكی زۆر گەورە بوو لە پشتمەوە, ئاوڕم دایەوە دیتم ئاگر هێندەی عاموودی سەرشۆستەكانی بەرز بۆتەوە و ئەمەیش بوو بە سەدمە بۆمن."
حاجی محهمەد كه خهڵكی كهركوكه له بارهی رووداوهكه گوتی: "من دەچووم بۆ مزگەوت بۆ ئەنجامدانی نوێژی هەینی، بەڵام پێش ئەوەی لە دەرگای مزگەوتەكە بچمە ژوورەوە، تەقینەوەكە روویدا و بوو بەهۆكاری ئەو كارهساتە. ئەوانەی ئەم كارەدەكەن ئیسلام نین و بەس ناوی ئیسلام پیس دەكەن، چونكه ئیسلام لەم رۆژە پیرۆزە ئەم كارانه ئهنجام نادات."
سەرچاوەیهكیش لە فەرمانگەی تەندروستی كەركوك بۆ ئاژانسی ئەنادۆلوی ئاشكرایكرد كە تاكو ئیستا 8 كوژراو و 14 بریندار گەیشتۆتە نەخۆشخانەی ئازادی كەركوك و هۆبەی پزیشكی دادوەری.