ئۆرفا
ئەو ئاوارە سورییانەی کە بەھۆی ھێرشەکان و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعشەوە روویان لە سنوری ناوچەی سوروچی سەر بە ئۆرفا کردووە، لە بەیانی ئەمڕۆ گواسترانهوه نێو خاکی تورکیا.
بە پێی ئەو زانیارییانەی لە بەردەستدان، لە نێوان ھەردوو ناوچەی گرێسپی كۆبانی شەڕی نێوان یەكینەكانی پاراستنی گەل و چەكدارانی داعش بەردەوامە.
ھێزە ئاسایشپارێزهكانی تورکیایش لە دهڤهری ئۆیلومی سەر بە ناوچەی سوروچ لە سەر سنور بە ھۆی زۆرتر بوونی ژمارەی ئاوارەکان رێگایان بۆ ھاتنی ئاوارە سورییەکان بۆ نێو تورکیا کردۆتەوە. بینرا ھێزەکانی جەندرمە کە بەربەستەکانیان لا بردووە و ھاوکاری ژن و منداڵانیان کردووە. ئەو ئاوارانە دوای تێپەڕبوونیان لە سنور لە ناوچەیەکی پارێزراو کۆکرانەوە و دواتر روانەی قوتابخانەیەکی چۆڵی گوندی ئۆیلوم کران.
لە لایەکی دیکە دەنگی شەڕ و پێکدادانەکانی ناو سوریا، لە گوندی ئۆیلوم دەبیسترێ.