توركيا, پەروەردەیی

ئەردۆغان: "بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین دەست بۆ ماف و ئازادییەکانی گەلەکەمان و ڕۆڵەکانی ئایندەمان درێژ بکرێت"

سەرکۆمار ئەردۆغان: "لە مانگی ئایاری ٢٠٢٣دا بە یەک جار ٤٥ هەزار مامۆستامان دامەزراند.بەم شێوەیەش گەورەترین دامەزراندنی مامۆستامان لە مێژووی ولاتدا ئەنجامدا. بە هەمان شێوە کاری دامەزراندنی چوار هەزار و ٣٦٦مامۆستای خاوەن پێداویستی تایبەتمان تەواو کرد".

Mustafa Hatipoğlu, Mücahit Türetken  | 07.06.2024 - نوێکردنەوە : 08.06.2024
ئەردۆغان: "بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین دەست بۆ ماف و ئازادییەکانی گەلەکەمان و ڕۆڵەکانی ئایندەمان درێژ بکرێت"

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "لە مانگی ئایاری ٢٠٢٣دا بە یەک جار ٤٥ هەزار مامۆستامان دامەزراند. بەم شێوەیەش گەورەترین دامەزراندنی مامۆستامان لە مێژووی ولاتدا ئەنجامدا. بە هەمان شێوە کاری دامەزراندنی چوار هەزار و ٣٦٦ مامۆستای خاوەن پێداویستی تایبەتمان تەواو کرد".

لە میانی بەشداری کردنی لە بەرنامەی ناساندنی مۆدێلی مەعاریفی سەدەی تورکیا، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد.

لە گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان هیوای خواست لە ئێستاوە ئەم مۆدێلە نوێیە ببێتە مایەی خێر بۆ قوتابیان، خێزانەکان، مامۆستایان، وڵات و گەل.

سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە ساڵانە بوودجەیەکی زۆریان بۆ بواری پەروەردە تەرخان کردووە و ڕایگەیاند: "هەر وەک چۆن هەموو ساڵێک لە بوودجەدا پشکی شێرمان بۆ پەروەردە تەرخان کردووە، ئەمساڵیش ئەو نەریتەمان تێکنەدا و نزیکەی یەک تریلیۆن و ٦٢٠ ملیار لیرەمان بۆ پەروەردە تەرخان کرد".

گوتیشی: "لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە تا ئەمڕۆ، تێکڕا ٣٧٢ هەزار و ٩٩٥ پۆلی نوێمان تەواو کردووە و خستومانەتە خزمەت کۆمەڵگەی پەروەردەییەوە. لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردووماندا ١٣ هەزار و ٧١٥ پۆلی نوێمان بۆ وڵات دروست کردووە".

سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بە دامەزراندنی مامۆستایان کرد و ڕایگەیاند: "پشتیوان بەخودا بەو ٢٠ هەزار مامۆستایەی ئەمساڵ دایاندەمەزرێنین سوپای پەروەردەمان بەهێز دەکەین".

هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "لە مانگی ئایاری ٢٠٢٣دا بە یەک جار ٤٥ هەزار مامۆستامان دامەزراند. بەم شێوەیەش گەورەترین دامەزراندنی مامۆستامان لە مێژووی ولاتدا ئەنجامدا. بە هەمان شێوە کاری دامەزراندنی چوار هەزار و ٣٦٦ مامۆستای خاوەن پێداویستی تایبەتمان تەواو کرد".

سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە پرسی جێندەر کرد و، ڕایگەیاند: "منداڵان هەر لە تەمەنی زۆر بچووکەوە ڕووبەڕووی سەپاندنی کەلتووری جیهانیی دەبنەوە، کە سەرەکیترینیان پرۆژەکانی جێندەرە".

گوتیشی: "پێموایە هەموو بەیەکەوە دەتوانین دەست لە ناو دەست بەر بە بەڵای جێندەری جیهانیی بگرین".

سەرکۆمار ئەردۆغان ئەوەیشی خستەڕوو کە زۆر باش دەزانین پەروەردە پرۆسەیەکی زیندوو و دینامیکیە کە بەدرێژایی تەمەن بەردەوامە. ئەوەی لێرەدا گرنگە لەگەڵ نوێبوونەوەدا لە بنەڕەتەکەی جیا نەبێتەوە.

ڕاشیگەیاند: "هەر وەک چۆن کاتێک جیهان دەگۆڕێت تورکیا وەک خۆی نامێنێتەوە، چاوەڕوان ناکرێت سیستمی پەروەردەشمان بە هەموو بەشەکانیەوە هەر لە شوێنی خۆی بێت".

سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد سەیر دەکەیت پێش تاقیکردنەوە هاتن یان بانگهێشت کردنی خوێندکارانمان بۆ مزگەوت لەگەڵ خاوەنەکانیان، کەسانێک زۆر بێزار دەکات و گوتی: "ئێمە تا ئەمڕۆ ملمان بۆ پاشماوەکانی ٢٨ی شوبات کەچ نەکردووە و ناکەین کە عەلمانیەت وەک دژە ئایین و باوەڕ تێدەگەن و ئەمەش بەسەر هەموواندا دەسەپێنن".

سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەسەر پاراستنی مافی گەلەکەی کردەوە و ڕایگەیاند: "پشتیوان بە خودا بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین دەست بۆ ماف و ئازادییەکانی گەلەکەمان و ڕۆڵەکانی ئایندەمان درێژ بکرێت".

ڕاشیگەیاند: "داوا لەو کەسانە دەکەین کە دژایەتی هەڵمەتی پەروەردەمان دەکەن ئەویش نەک لەبەر پێداگۆژی بەڵکو لەبەر ئایدلۆژی، هەرچی زووە بەخۆیاندا بچنەوە".

سەرکۆمار ئەردۆغان تیشکی خستە سەر ئەوەی وەک مۆدێلی مەعاریفی سەدەی تورکیا لە ڕوانگەیەکەوە ئامادەکراوە کە مێژووی دێرینی گەلەکەمان و کەلتوور و بەهاکانی و ئەزموونەکانی ساڵانی رابردووی کردووەتە چەق و ناوەند.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın