وەرزش

یانەی قوە جەوییە و ئیتیحادی سعوودی لە ھەولێر ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە

- بەھۆی بەشداریکردنی چەند ئەستێرەیەکی دیاری جیھانی، ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە ناوەوە و لە دەرەوەی یاریگا دەبینرێت.

Heman Hussein Yaseen  | 06.11.2023 - نوێکردنەوە : 06.11.2023
یانەی قوە جەوییە و ئیتیحادی سعوودی لە ھەولێر ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە

Arbil

هەولێر - AA

ھەریەک لە یانەی قوە جەویە و یانەی ئیتیحادی سعوودی لە گەڕی چوارەمی چامپیۆنزلیگی ئاسیادا، کاتژمێر ١٥:٠٠ لە یاریگای نێودەوڵەتی فڕانسۆ ھەریری لە ھەولێر، رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە.

بەھۆی بەشداریکردنی چەند ئەستێرەیەکی دیاری جیھانی، ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە ناوەوە و لە دەرەوەی یاریگا دەبینرێت.

لە یارییەکەدا ھەریەک لە ئەستێرەی پێشووی یانەی ریال مەدرید و ھێرشبەری ئێستای یانەی ئیتیحادی سعوودی کەریم بێنزیما و، ئەستێرەی پێشووی یانەی چێلسی ئینگلیزی و ھێرشبەری ئێستای یانەی ئیتیحادی سعوودی ئێنگۆلۆ کانتێ بەرامبەر یانەی قوە جەویە یاری دەکەن.

یانەی ئیتیحادی سعوودی و پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولی سعوودیە، لە ڕکابەرییەکانی چامپیۆنزلیگی ئاسیادا لە کۆمەڵەی سێیەم یاریی دەکات، یانەکە بە ٩ خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندی کۆمەڵەکەیە و جەوییە لە پلەی دووەمی کۆمەڵەکەیە بە کۆکردنەوەی چوار خاڵ.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın