وەرزش

یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی كەنداو

Rawan Subhi Obaiullah  | 15.04.2025 - نوێکردنەوە : 16.04.2025
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی كەنداو

Dahuk

دھۆک - AA

لە یاری کۆتایی خولی جامی کەنداودا، یانەی دھۆک لە یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لە یانەی قادسیەی کوێتی بردەوە و، بۆ یەکەم جار بووە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی كەنداو.

گۆڵەکانی یانەی دھۆک لە خولەکەکانی ٦٦ و ٩٣ لەلایەن یاریزانان سیابەند عەگید و مارلۆن دۆس سانتۆس تۆمار کران.

تاکە گۆڵی یانەی قادسیەی کوێتیش لە خولەکی ٧٠دا لەلایەن محەممەد سۆڵە تۆمار کرا.

یانەی دهۆک یەکەمجارە لە مێژوودا دەبێتە پاڵەوانی جامی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو.

یانەی دھۆک ئەم وەرزە لە کۆی شەش یاری قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، دوو بردنەوە و سێ یەکسانبوونی بەدەست ھێناوە و یەک یاریش دۆڕاوە، بە کۆکردنەوەی ٩ خاڵیش، وەکو دووەمی کۆمەڵەی یەکەم گەیشتە قۆناغی دووەم.

جامی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٨٢ دەستیپێکردوە و لەو کاتەوە ھیچ یانەیەکی عێراقی و کوردی بەشداری پاڵەوانێتیەکەی نەکردوە، تاوەکو ئەمساڵ بۆ جاری یەکەم یانەی دھۆک بەشداری کرد و توانی بگاتە یاری کۆتایی و جامەکە بەدەست بھێنێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın