وەرزش

وەرزشەوانی بەرزکردنەوەی قورسایی تورکیا، ئایسەل ئۆزکان، مەدالیایەکی زێر و مەدالیایەکی زیوی لە ئەورووپا بەدەستھێنا

وەرزشەوانی بەرزکردنەوەی قورسایی تورکیا، ئایسەل ئۆزکان، لە پاڵەوانێتی گەنجان و خوار تەمەن ٢٣ ساڵی ئەورووپادا، لە کێشی ٦٣ کیلۆگرامی ژناندا، پلەی دووهەمی لەسەر ئاستی ئەورووپا بەدەستھێنا.

Fatih Çakmak  | 31.10.2025 - نوێکردنەوە : 31.10.2025
وەرزشەوانی بەرزکردنەوەی قورسایی تورکیا، ئایسەل ئۆزکان، مەدالیایەکی زێر و مەدالیایەکی زیوی لە ئەورووپا بەدەستھێنا

Ankara

ئەنقەرە - AA

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی فیدراسیۆنی بەرزکردنەوەی قورسایی تورکیا، لە چوارهەم ڕۆژی پاڵەوانێتییەکەدا کە لە شاری دوریسی ئەلبانیا بەڕێوەچوو، ئایسەل ئۆزکان بە بەرزکردنەوەی ١٢٠ کیلۆگرام مەدالیای زێڕ و، بەرزکردنەوەی تێکڕا ٢١٦ کیلۆگرام مەدالیای زیویشی بەدەستھێنا.

ئۆزکان کە پلەی دووهەمی لەسەر ئاستی ئەورووپا بەدەستھێنا، بە بەرزکردنەوەی ٩٦ کیلۆگرام پلەی چوارەمی بەدەستھێنا.

لە پاڵەوانێتییەکەدا وەرزشەوانانی تورکیا ٢٦ مەدالیایان بەدەستهێنا، کە بریتی بوو لە؛ ١١ مەدالیای زێڕ، حەوت مەدالیای زیو و هەشت مەدالیای برۆنز.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın