
Dahuk
دهۆك - AA
بەسەرپەرشتی یەکێتیی ناوەندی ئاسمانی عێراق بە مەبەستی دەستنیشانکردنی هەڵبژاردەی نوێی عێراق بۆ پاراگلایدەر، پاڵەوانییەتی چالاکی فڕین بە بەشداری پێنج یانەی ئاسمانی هەرێمی كوردستان (یانەی دهۆك، سلێمانی، كۆیە، هەڵەبجە، هەولێر) و ١٣ یانەی ئاسمانی عێراق لە چیای زاوا لە پارێزگای دهۆک بەڕێوەدەچێت.
ڕۆژین فەرید کە لە هەورامانەوە هاتووە بەشداری لە پاڵەوانییەتییەکە كردووە لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی ئانادۆڵو راگەیاند: "هەستێكی خۆشە، ئەمڕۆ لە شاری دهۆكم، تەمەنم ١٣ ساڵە، لە تەمەنی هەشت ساڵییەوە ئەم یارییە دەکەم. باوكم خۆی ڕاهێنەرە، هەرجارەی ڤیدیۆی ئەم یارییەی پێشانی من دەدا، منیش حەزم لێبوو ئەم یارییە ئەنجام بدەم، هیوادارم هەموو خێزانێك پاڵپشتی منداڵەكانیان بكەن".
بەهۆی ئەوەی تۆبۆگرافیا و سروشتی دهۆك گونجاوە، ساڵانە پاڵەوانییەتی ناوخۆیی عێراق تایبەت بە پاراگلایدەر لە چیای زاوا لە دهۆك بەڕێوە دەچێت، ئەمساڵیش پاڵەوانییەتییەکە لە ڕۆژانی ١١ تا ١٤ی نیسان بەردەوام دەبێت کە تیایدا ٨٢ یاریزان لە ١٨ یانە بەشدارن و پێنج كەس بۆ هەڵبژاردەی عێراق هەلدەبژێرن و هەروەها دوو یاریزانی یەدەك بۆ ئەوەی بەشداری لە پاڵەوانییەتی وڵاتانی عەرەبیدا بکەن.
ڕەمزی حەبیب یاریزانێكی لە بەغداوە هاتووە و بەشداری لە پاڵەوانییتەكە كردووە، لە لێدوانێكی دا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "تەنها لە هەرێمی كوردستان چیای زۆر بەرزی لێیە بۆ ئەم جۆرە یارییە، دڵخۆشم كە ئەمڕۆ لێرم، كێبركێییەکە زۆر بەهێزە، هیوای سەركەوتن بۆ هەموو یاریزانێك دەخوازم".