
Dahuk
دهۆك - AA
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی هیوای سەرکەوتنی بۆ یانەی دهۆک خواست کە بڕیارە ئەمڕۆ ڕووبەڕووی یانەی قادسیەی کوێتی ببێتەوە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی، پهیوهندییهکی تهلهفۆنی لهگهڵ سەرۆکى یانەى دهۆک، عەبدوڵڵا جەلال ئەنجامدا.
سوودانی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا کە بە ڤیدیۆ قسەی دەکرد، پاڵپشتی خۆی بۆ یانهی دهۆک دووپات کردهوه و هیواشی خواست بتوانن بەسەر یانەی قادسیەی کوێتی'دا سەربکەون.
لە پهیوهندییه تهلهفۆنییهکهی سوودانى و عەبدوڵڵا جەلال، ڕاهێنەر و یاریزان و كارگێرانی یانەكە ئامادەبوون و گوێیان لە پەیامەكەی گرت، خۆشحاڵی خۆیان دهربڕی و دووپاتیان کردهوه که ئهو پهیوهندییه تهلهفۆنییه دهبێته گهورهترین پاڵپشتیکار و هاندهر بۆ یانهی دهۆک.
ئەمڕۆ لە یاریگای يانەی دهۆك یاری گەڕانەوەی کۆتایی جامی کەنداو بەڕێوەدەچێت و یانەی دهۆك، کاژێر٧ی ئێوارە میوانداری یانەی قادسیەی کوێتی دەکات كە چاوەڕێ دەكرێت زیاتر لە ٢٠ هەزار هاندەر ئامادە بن.
دهۆک یەکەم یانەی عێراقە بگاتە یاری کۆتایی جامی کەنداو و پێشتر هیچ یانەیەکی عێراقی نازناوەکەی نەبردووەتەوە.
دەگوترێت بۆ پاڵپشتی لە یانەی دهۆک سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی و دەیان بەرپرسی دیکەی هەرێم و عێراق ئامادە دەبن.
یاریی چوونی نێوان هەردوو یانە، سێشەممەی ڕابردوو لە کوێت بەیەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتاییهاتووە و ئەوەی ئەمڕۆ یارییەکە بباتەوە دەبێتە پاڵەوانی جامی کەنداو.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن