
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی لە سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا، ئەلیکساندەر سێفرین کرد.
لە میانی بەشداری کردنی لە کردنەوەی نووسینگەی ئیستانبوڵی یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا لە ناوچەی بەشیکتاش، سەرکۆمار ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا سێفرین کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا هەریەک لە وەزیری وەرزش و لاوان، عوسمان ئاشکن باک و گەورەڕاوێژکاری سەرکۆمار بۆ کاروباری دەرەکی و ئاسایش، باڵیۆز ئاکیف چاغتای کڵچ و سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا، ئیبراهیم هاجیئۆسمانئۆغڵو ئامادە بوون.