Mutlu Demirtaştan
30 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2023
ئیستانبوڵ - AA
کۆمەڵەکانی خولی ئەورووپا کە کۆمەڵەی پلە دووی تۆپی پێی ئەورووپایە لەسەر ئاستی یانەکان لە ساڵی ١٩٥٥دا و لەژێر ناوی جامی پێشانگاکانی شارەکان دەستی پێ کرد.
کۆمەڵەکە کە لە وەرزی ١٩٧١-١٩٧٢ەوە ناوی جامی یەکێتیی ئەورووپا وەرگرت لە وەرزی ٢٠٠٩-٢٠١٠ەوە تا ئێستا، وەک خولی ئەورووپا (UEFA Europa league) ساز دەکرێت.
یاری کۆتایی ٢٠٢٣ کە سبەی لە یاریگای پوسکاس لە بوداپێست پایتەختی هەنگاریا ئەنجام دەدرێت، تیایدا یانەی سێڤیلیای ئیسپانی و یانەی رۆمای ئیتاڵی رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
سێڤیلیا کە خاوەنی نازناوی جامەکەیە لە ساڵانی ٢٠٠٦، ٢٠٠٧، ٢٠١٤، ٢٠١٥، ٢٠١٦ و ٢٠٢٠، هەوڵ دەدات بۆ بەدەستهێنانی حەوتەمین نازناوی پاڵەوانێتیەکە.
رۆما کە وەرزی رابردوو براوەی خولی کۆنفرانسی ئەورووپا بوو لە دوای ٣٢ ساڵ جارێکی دیکە گەیشتووەتە یاری کۆتایی و لە هەوڵی بەدەستهێنانی یەکەم نازناوی پاڵەوانێتی خولەکەیە.