ئیستانبوڵ - AA
ئەستێرەی پورتوگالی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە لەئێستادا یاری بۆ یانەی نەسری سعوودی دەکات لە دوای تۆمارکردنی گۆڵێک "سوجدەی سوپاسگوزاری" برد.
لە میانی ٢٨مین هەفتەی خولی تۆپی پێی سعوودیەدا، یانەی نەسر رووبەڕووی یانەی شەباب بووە.
کریستیانۆ رۆناڵدۆی تەمەن ٣٨ ساڵ لە خولەکی ٥٩ی یارییەکەدا، گۆڵێکی تۆمار کرد و بەو گۆڵەش یانەی نەسر بە ئەنجامی ٣-٢ بووە براوەی یارییەکە.
رۆناڵدۆ لە دوای تۆمارکردنی گۆڵەکە لە خۆشیدا "سوجدەی سوپاسگوزاری" برد.