ئەنقەرە - AA
لە پەیامێکدا کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (FIFA) بڵاوکرایەوە، سەرۆکی یەکێتییەکە، جیانی ئینڤانتینۆ هاوسۆزیی خۆی بۆ یاریزانی یانەی ریال مەدرید ڤینیسیۆس نیشان دا و رایگەیاند: "لە تۆپی پێدا جێگەی نەژادپەرستی نابێتەوە، فیفا لە پاڵ هەموو ئەو یاریزانانەدا دەوەستێت کە رووبەڕووی رووداوی لەو شێوەیە دەبنەوە".
ئینڤانتینۆ بە بەبیرهێنانەوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هێرشی نەژادپەرستی جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ئەم یاسایە لە هەموو خولەکاندا جێبەجێ بکرێت.
ناوبراو راشیگەیاندووە: "پێشنیار دەکەین 'پرۆسەیەکی سێ قۆناغی' لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکانی تۆپی پێدا جێبەجێ بکرێت، لە قۆناغی یەکەمدا یاری رادەگیرێت، دواتر یاریزانەکان یاریگا بەجێدەهێڵن و لەئەگەری بەردەوام بوونی دۆخەکەدا بۆ ماوەیەکی زیاتر یاریی رادەگیرێت. دوای دەستپێکردنەوەی یاری ئەگەر یاریزان بەردەوام بێت لە سووکایەتیکردن، تیپی بەرامبەر بە براوە ئەژمار دەکرێت”.
یاریزانی بەڕازیلی ڤینیسیۆس لە یاری یانەکەیدا بەرامبەر بە یانەی ڤالەنسیا لە میانی ٣٥ەمین هەفتەی خولی لا لیگادا، رووبەڕووی هێرشی نەژادپەرستی بووەوە.