وەرزش

رەوشی تەندروستیی پێلێ بەرەو باشی دەچێت

Yunus Kaymaz  | 18.09.2021 - نوێکردنەوە : 19.09.2021
رەوشی تەندروستیی پێلێ بەرەو باشی دەچێت

Istanbul

ئیستانبوڵ- AA

ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیل و جیهان، پێلێ دوای ئەوەی بە هۆی بوونی گرێیەک نەشتەرگەری قۆڵۆنی بۆ کرا، لە ئێستادا رەوشی تەندروستی بەرەو باشی دەچێت.

نەشتەرگەرییەکەی پێلێ لە نەخۆشخانەی ئەلبێرت ئاینشتاین لە شاری ساوپاولۆ بەڕێوەچوو، ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دەربارەی رەوشی تەندروستی خۆی زانیاری خستوەتەڕوو.

پێلێ-ی تەمەن ٨٠ ساڵ سوپاسی پشتیوانی هەوادارانی کردووە و نوسیویەتی: "هاوڕێیان قۆناغی چاکبوونەوەم زۆر بەباشی بەڕێوەدەچێت. ئەمڕۆ ئەندامانی خێزانەکەم سەردانیان کردنم و هەمیشە زەردەخەنە لەسەر لێومە".

کچی پێلێ، کێلی ناسیمێنتۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەیەکی خۆی و باوکی بڵاوکردووەتەوە و باسی لەوە کردووە کە هەموو شتێک بە باشی بەڕێوەدەچێت.

جێی وەبیرهێنانەوەیە پێلێ کە یەکێکە لە ئەفسانەکانی جیهانی تۆپی پێ، تەنها یاریزانە لە مێژووی جامی جیهانیدا کە سێ جار (١٩٥٨، ١٩٦٢، ١٩٧٠) جامی جیهانی بردبێتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın