به‌دلیس.. ئاماده‌كاریی تیمی خلیسكێنه‌ی سه‌ر به‌فر بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كان
- تیمی خلیسكێنه‌ی سه‌ر به‌فر له به‌دلیس، له چیای نه‌مروت مه‌شق و راهێنان ده‌كات و خۆی بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كان ئاماده ده‌كات.
Bitlis
به‌دلیس - AA
تیمی خلیسكێنه‌ی سه‌ر به‌فر له به‌دلیس، له چیای نه‌مروت مه‌شق و راهێنان ده‌كات و خۆی بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كان ئاماده ده‌كات.
وه‌رزشه‌وانان له چیای نه‌مروت كه ئاستی به‌فر تیایدا ناوچه به ناوچه گه‌یشتووه‌ته 20 سانتیمەتر، شه‌ش رۆژ له هه‌فته‌یه‌كدا مه‌شق و راهێنان ده‌كه‌ن و به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانیان.
راهێنه‌ری خلیسكێنه‌ی سه‌ر به‌فر و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ته‌كنیكی فیدراسیۆنی خلیسكێنه‌ی سه‌ربه‌فر له توركیا، سه‌دات دۆیماز له لێدوانێكیدا به رۆژنامه‌نووسانی رایگه‌یاند كه ئاماده‌كاریان كردووه بۆ ئه‌و كێبڕكێیانه‌ی له 2020دا رێكده‌خرێت.
سەدات دۆیماز باسی له‌وه كرد كه نزیكه‌ی 20 رۆژ له چیای نه‌مروت راهێنانیان كردووه و گوتی: "له ناوه‌ندی شار و ناوچه نزمه‌كان له ئاستی رووی ده‌ریاوه به‌فر نییه. ئێمه‌ش ده‌چینه ناوچه به‌رزه‌كان. ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و كێبڕكێیانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و توركیا رێكده‌خرێن. له‌گه‌ڵ ئه‌و ژماره وه‌رزشه‌وانه‌مان كه به‌رده‌وام ژماره‌یان له زیادبووندایه به‌رده‌وامین له‌سه‌ر كاره‌كان. به‌هۆی به‌شداری خوێندكاران له كۆرسه‌كاندا كاتی كاركردنمان كه‌مبووه‌ته‌وه. ماڵ به ماڵ ده‌گه‌ڕێم و وه‌رزشه‌وانمان ده‌هێنم بۆ راهێنان. ئیمه وه‌رزش ته‌نها بۆ سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی پله ئه‌نجام ناده‌ین. به‌ڵكو گه‌نجان له خووی خراپیش ده‌پارێزین".