Ahmet Kaplan
23 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2022
دیاربەکر - AA
شانۆگەری کوردی بە ناوی "دەری" کە لە بەشی سەرۆکایەتی فەرمانگەی کولتووری و کاروباری کۆمەڵایەتیی گەورە شارەوانی شاری دیاربەکر بەڕێوەچوو و گرنگییەکی زۆری پێدرا لە شارە جیاوازەکانی تورکیا نمایش دەکرێت.
لە چوارچێوەی ئەو پرۆژانەی گەورە شارەوانی دیاربەکر بە زمان و کولتووری جیاواز ئەنجامیان دەدات، سەرۆکایەتی فەرمانگەی کولتووری و کاروباری کۆمەڵایەتیی، شانۆگەری کوردی بە ناوی "دەری" ئامادە کرد.
شانۆگەریەکە کە لەلایەن ئوموت یڵمازەر نووسراوە و خەلیل ئیبراهیم کاچماز کاری دەرهێنانی بۆ کردووە و ئەرداڵ ئاینا و ئایشە تایلان رۆڵیان تێدا بینیوە لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١دا نمایش کرا.
شانۆگەریەکە کە بێ بەرامبەر بۆ هونەر دۆستان نمایش کرا، بەهۆی گرنگی پێدانی زۆرەوە بە نمایشی تایبەت بە سەدان کەس نیشاندرا.
بڕیارە شانۆگەریەکە لە گەورە شارەوانییەکانی ئیستانبوڵ، ئەنقەرە، ئیزمیر، ئادانا و ئورفا نمایش بکرێت.
سەرۆکایەتی فەرمانگەی کولتووری و کاروباری کۆمەڵایەتیی گەورە شارەوانی شاری دیاربەکر کە بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی گەشتەکە و پێکهاتووە لە دوو سکێچی تورکی و کوردی ئامانجی ئەوەیە بزە بخاتە سەر لێوی خەڵکی کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە سەردەمێکی سەختیان تێپەڕاندووە.
پرۆڤەی شانۆگەریەکە بەردەوامە کە بڕیارە لە ٢٥ی شوباتدا بە تەماشاکەران ئاشنا بێت.