Rewa Mahmut Hasan
20 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2016
گۆرانیەک بۆ کۆچبەران بەناوی (داهاتوویەکی پرشنگدار) دەگوترێت کە بۆ ئەو فیلمە بەڵگەنامەییەی بەناوی (هەڵاتن بەرەو ئازادی) ئامادەکراوە و چیرۆکی کۆچبەران دەگێرێتەوە.
گۆرانیەکە بە هاوکاری مانگی سووری تورکی لەلایەن گرووپی تیلۆوە ئامادە کراوە، بە عەرەبی و کوردی و تورکی گوتراوە.
لەبەشی کوردیەکەیدا کە بەشێوەزاری کرمانجی گوتراوە، هۆنراوەکە باسی هیوای نەوەکان دەکات و برگەی یەکەمی بەم شێوەیەیە:
هیوادارام رۆژی رەش کۆتایی بێت
رۆژی رووناکی لەئێمە پیرۆزبێت
ئێمە بێکەس نین ئەڵڵا خودامانە
بێچارە نین و رێگەمان کراوەیە