Sefa Mutlu
24 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2021
ئیستانبوڵ - AA
یەک ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر سەرلەنوێ کردنەوەی مزگەوتی ئایاسۆفیای گەورە بە رووی نوێژدا، کە لە دوای فەتحکردنی ئیستانبوڵ، سوڵتان محەمەدی دووەم (فاتیح) یەکەم نوێژی هەیینی تیادا کرد و بە سمبولی فەتح ناسراوە.
لەو مزگەوتەدا کە لە ٢٤ی تەمووزی ساڵی رابردوودا، بە ئەنجامدانی نوێژی هەیینی تیایدا سەرلەنوێ بەڕووی نوێژکردندا کرایەوە، موسڵمانان نوێژی بەیانیان ئەنجامدا.
موسڵمانانی کە لە وڵاتانی جیاواز پێکهاتبوون، پێش کاتی نوێژی بەیانی روویان لە مزگەوتەکە کرد و بە خوێندنی قورئانی پیرۆز و نزاکردن کاتەکانیان بەسەر برد.
پێش نوێژی بەیانی کە لەلایەن سەرۆکی کاروباری ئایینی تورکیا، عەلی ئەرباش-ەوە کرا، نوێژخوێنان بە پابەندبوون بە رێنماییەکانی خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا ریزیان بەست.
دوای کردنی نوێژی بەیانی، عەلی ئەرباش لە گوتارێکیدا بۆ نوێژخوێنانی مزگەوتەکە گوتی: ''نوێژکردن لە مزگەوتی ئایاسۆفیا بە هاتنی دەنگی منداڵانەوە زۆر خۆش و جوانە. هەمیشە دەنگی منداڵ بێت، ئینشائەڵڵا بە دراوسێکانتان بڵێن و بۆیان باس بکەن کە با مزگەوتەکانمان بێ جەماعەت، بێ گەنج و بێ منداڵ نەبن''.
یەک ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر سەرلەنوێ کردنەوەی مزگەوتی ئایاسۆفیای گەورە بە رووی نوێژدا، کە لە دوای فەتحکردنی ئیستانبوڵ، سوڵتان محەمەدی دووەم (فاتیح) یەکەم نوێژی هەیینی تیادا کرد و بە سمبولی فەتح ناسراوە. ( İslam Yakut - ئاژانسی ئانادۆڵو )