Aylin Dal
10 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2020
رێکخراوی وەقفە هەمیشەییەکانی تایبەت بە خزمەتی شوێنەوارە مێژووییەکان و ژینگە، بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی ٢٤ی تشرینی دووەمی ١٩٣٤ی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ گۆڕینی مزگەوتی ئایاسۆفیا بۆ مۆزەخانە، داوایەکی پێشکەشی ئەنجوومەنی شوورای دادوەریی تورکیا کردبوو.
لە دووی تەمووزدا دانیشتنی ئەنجوومەنەکە ئەنجامدرا و گوێ لە لایەنەکانی دۆسیەکە گیرا، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون ئەنجوومەنی شوورای دادوەریی تورکیا لە بارەی داواکەوە بڕیاری دا.
دوای ٨٦ ساڵ، ئەنجوومەنی شورای دادوەریی تورکیا بڕیارەکەی ٢٤ی تشرینی دووەمی ١٩٣٤ی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەڵوەشاندەوە کە تایبەت بوو بە گۆڕینی مزگەوتی ئایاسۆفیا بۆ مۆزەخانە .
جێی وەبیرهێنانەوەیە رێکخراوی وەقفە هەمیشەییەکانی تایبەت بە خزمەتی شوێنەوارە مێژووییەکان و ژینگە، بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران پێشتر لە ساڵی ٢٠٠٥دا یەکەم داوای پێشکەشی دادگا کردبوو، بەڵام دادگا داواکەی رەتکردبووەوە.
دواتر رێکخراوەکە لە ساڵی ٢٠١٦دا دووبارە هەمان داوای پێشکەشی دادگا کردبووەوە بەڵام ئەمجارەش داواکەی رەتکرابووەوە.
#Canlı: #Ayasofya'yı camiden müzeye dönüştüren Bakanlar Kurulu kararına iptal https://t.co/i6x3vG3f3s
دوای ٨٦ ساڵ، دادگای راوێژکاری تورکیا بڕیارەکەی ٢٤ی تشرینی دووەمی ١٩٣٤ی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەڵوەشاندەوە کە تایبەت بوو بە گۆڕینی مزگەوتی ئایاسۆفیا بۆ مۆزەخانە .
جێی وەبیرھێنانەوەیە رێکخراوی وەقفە ھەمیشەییەکانی تایبەت بە خزمەتی شوێنەوارە مێژووییەکان و ژینگە، بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران پێشتر لە ساڵی ٢٠٠٥دا یەکەم داوای پێشکەشی دادگا کردبوو، بەڵام دادگا داواکەی رەتکردبووەوە.
دواتر رێکخراوەکە لە ساڵی ٢٠١٦دا دووبارە ھەمان داوای پێشکەشی دادگا کردبووەوە بەڵام ئەمجارەش داواکەی رەتکرابووەوە.
